بۆچی لەكاتی هەوكردنی كەلێنی لووت گوێ دەگیرێت؟

:: PM:08:14:18/09/2021 ‌

نەخۆشی هەوكردنی كەلێنەكانی لووت، واتە ئەو بۆشاییانەی لە لووتەوە درێژ دەبنەوە و دەكەونە دواوەی ئێسكەكانی نێوچەوان و روومەت، ئازاری گوێ روودەدات، كە نیشانەیەكی هەوكردنی كەلێنەكانی لووتە و هەندێك جار دەبێتە هۆی داخرانی گوێ، چۆن؟ 

كەلێنەكانی لووت بەهۆی بەكتریا و ڤایرۆس تووشی هەوكردن و كۆبوونەوەی شلە و ورووژان دەبنەوە، یەكێك لە نیشانە و كاریگەرییەكانی داخرانی گوێیە، چونكە گوێ و ئەو كەلێنانە بەیەكەوە بەستراونەتەوە، بۆیە داخران لە جۆگەی ئۆستاكی لە گوێ روودەدات، بەوهۆیەیش كێشە لە گوێ دروست دەبێت و كەناڵەكە دادەخرێت، كە بەرپرسە لە بەیەكەوەگەیاندنی هەردوو گوێی ناوەند و دەرەوە، جیا لە پارێزگاریكردن لە هاوسەنگیی پەستان لەناو گوێ.
هۆكاری هەوكردنەكە بەكتریا بێت، چارەسەری وەردەگیرێ و داخرانی گوێش چارەسەر دەبێت
رەنگە تێكەڵبوونێك لە نێوان هەوكردنی گوێ و هەوكردنی كەلێنەكانی لووتەوە هەیە، كە هەردووكیان گیرانی گوێ دروست دەكەن، یەكەمیان نیشانەی تری لەگەڵدایە لەوانە هەستكردن بە ئازارێكی زۆر لە گوێ و لەدەستدان یان لاوازیی هەستی بیستن و دەردانی كێم و شلە لە دەرچەی گوێ. 

هەرچی نیشانەی هەوكردنی كەلێنەكانی لووتە، هەست بە پڕبوونی گوێ دەكرێت، بێ لەدەستدانی هەستی بیستن، نیشانەی تریش وەك ئازار و سووربوونەوەی لووت و دروستبوونی پەستان لەسەر دەموچاو و نێوچەوان و لاوازیی هەستی بۆنكردن و دەردانی شلەی رەنگ زەرد بەرەو سەوزباو لە لووت و قورگ. 

ئەگەر هۆكاری هەوكردنەكە بەكتریا بێت، چارەسەری بۆ وەردەگیرێ و داخرانی گوێش چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەگەر هۆكارەكە شتی تر بێت، تەنیا چارەسەری سووككردنی نیشانەكان وەردەگیرێت، هاوكات دەتوانیت پارچە پەڕۆیەكی تۆزێك گەرم و شێدار بخەیتە سەر دەموچاو، یان وەرگرتنی ئارامكەرەوە، ئەنجامدانی بەخاخی لووت و خۆبەدوورگرتن لە بەركەوتنی پلەی زۆر بەرز یان زۆر نزمی گەرمی و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی قاوە و زۆر خواردنی خوێ.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل