بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت كۆنفرانسی پەروەردەیی بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:09:19/09/2021 ‌
بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی پەروەردەیی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 19 ی ئەیلوول، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی پەروەردەیی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی بەرنامەی كۆنفرانسەكە، لە سەرەتادا وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك پێشكەش دەكرێت، دواتر مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات. هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێك دەخوێنێتەوە.

هەر لە كۆنفرانسەكەدا هەریەك لە وەزیری پەروەردە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە وتاریان دەبێت.

لە بەشێكی تری كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆ و پانێلی تایبەت لەبارەی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچن.




وشە - رامیار جەواد