كارگەی ئاردی سلێمانی دەكرێتەوە

:: AM:10:07:19/09/2021 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ كارگەی ئاردی سلێمانی لە بازیان بكرێتەوە، ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو بانگێشتەی بۆ دەزگای میدیای "وشە" هاتووە و ڕوون كراوەتەوە، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وە‌زیرانی دارایی و ئابووری، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو، كارگە‌ی بە‌رهە‌مهێنانی ئارد لە سنووری بازیان دەكرێتەوە.

باس لەوەیش كراوە، كردنەوەی ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژە‌ی نیشتمانیی بە‌ بازاڕكردنی گە‌نمی جووتیارانە‌‌ كە سەرەتای ئەمساڵ ڕاگەیەنرا.

كارەكانی بریتییە لە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان و بۆ پڕكرنەوەی پێداویستی ئاردی ناوخۆ
كارگەی ئاردی سلێمانی، كارەكانی بریتییە لە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان و بۆ پڕكرنەوەی پێداویستی ئاردی ناوخۆ، بەمەیش هاوردەكردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە.

سەرەتای ئەمساڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی ڕاگەیاند، ساڵانە هەزاران تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرێت و بۆ بەرهەمهێنانی ئارد سوودی لێ وەردەگیرێت، چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆ كارەكان جێبەجێ‌ دەكەن.



وشە - رامیار جەواد