به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌گه‌یشتنی توركیا به‌و ڕێژه جیهانییه‌ی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه، ئه‌و وڵاته له‌ناو لیستی Red ـه، سه‌ردانكه‌رانی ده‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به به‌ریتانیا، خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆشیان بێ، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ئه‌یلوول، حه‌سه‌ن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌غداد بۆ گه‌شتوگوزار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاری دا له ڕۆژی چوارشه‌م 22ی ئه‌یلووله‌وه، توركیا ده‌چێته amber lists ه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا توركیا پێشتر له Red List بوو".
ڕوونی كرده‌وه، Red List جۆرێك بوو كه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له توركیاوه گه‌شتی وڵاتی به‌ریتانیایان ده‌كرد، ده‌بوو ماوه‌ی دوو هه‌فته كه‌ره‌نتین بكرێن له‌سه‌ر تێچووی خۆیان، به‌ڵام له‌وكاته به‌دواوه، چیتر كه‌ره‌نتین نامێنێ.
ئەمە لە کاتێكدایه كردنه‌وه‌ى ڕێگه له نێوان توركیا و به‌ڕیتانیا بۆ گه‌شتى فڕۆكه‌وانى ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كى گرنگ و ئوردن و به‌غدا و به‌یرووت و ده‌وحه گه‌شته‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
نوێترین ئاماری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا، تا ئه‌مڕۆ شه‌ش ملیۆن و 820 هه‌زار و 861 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، له‌و ژماره‌یه شه‌ش ملیۆن و 309 هه‌زار و 910 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، 61 هه‌زار و 361 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها 633 كه‌س له ژێر چاودێریی چڕدان.