سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كانی زاخۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ له سنووره‌كه به گوژمه‌ی زیاتر له 66 ملیار دینار، 110 پڕۆژه‌ی ئه‌نجام داوه كه 74 پڕۆژه‌ی ته‌واو بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئهیلوول، هێژا محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كانی زاخۆ، بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ له سنووری زاخۆ، 110 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری به‌گوژمه‌ی زیاتر له 66 ملیار دینار ئه‌نجام داوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به زاخۆ داوه
روونیشی كرده‌وه كه له‌و ژماره پڕۆژانه‌ی له سنووری زاخۆ جێبه‌جێ كراون، 74یان كۆتایان ھاتووه و ئه‌وانه‌ی تریش كاریان تێدا ده‌كرێت.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به زاخۆ داوه و به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی بۆ دابین كردووه و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رابگه‌یه‌نێ كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لێ درابوو.
وشه/ بڵند ئیبراھیم