یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌م وه‌رزه پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌فته‌ی داهاتووش تیروپشك ده‌كرێت.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئه‌یلول، رای گه‌یاند، داوا له یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، یەکشەمی داهاتوو 26ی ئه‌یلول، سه‌عات 15:30 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نوێنەریان ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی جامی هەرێمی کوردستان".
یه‌كێتییه‌كه‌ی تێبینیی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه "به‌شداریكردنی یانەکانی خولی نایاب و پلە یەك ئارهزوومەندانە نییە و دەبێت بەشداربن، بەڵام بەشداریکردنی یانە پلە دووەکان ئارەزوومەندانەیە و پێویستە نوسراوی فەرمی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ بەشداریکردن".
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كوردستان تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، ته‌نیا یه‌ك وه‌رز له ژێر ناوی "جامی زه‌یتوون" ئه‌نجام درا، كه هێزه‌كانی كۆریای باشوور له كوردستان سپۆنسه‌ریان كرد و یانه‌ی هندرێن نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.