گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتێكی نوێیان پێ نییه.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتێكی نوێیان پێ نییه تا پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی نوێیان پێ نییه تا سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆیان ڕاكێشن.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به هێرشكردنه سه‌ر پارتی بانگه‌شه‌ی كردبێت، یا له‌مه‌ودوا بیكا، ئاشكراكردنی ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه وه‌ك شه‌خس توانا و به‌رنامه‌ی نییه تا ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێسته هه‌یه، چاكی بكا، یان نه‌بوونی به‌رنامه‌یه تا له ئاینده‌دا و له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستانی بكا، گه‌ر وه‌ك حزبیش كارێكی وا بكه‌ن، هه‌مان ڕاستییه كه ئه‌وانیش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و ئه‌جێندایه‌كیان پێ نییه، جیا له دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه فه‌شه‌لیان هێناوه له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا و ده‌بێ وانه وه‌ربگرن.
به رێنوێنی سه‌رۆك بارزانی، به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و نه‌رم ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه
"وه‌ك پارتی به رێنوێنی سه‌رۆك بارزانی، به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و نه‌رم ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه، گرژی و زمانی زبر به‌كار نه‌هێنن، هاوكات هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وه‌ی هه‌یانه به خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌ویش له‌پێناو نیگه‌راننه‌كردنی هاووڵاتیان" مه‌حموود محه‌مه‌د وای گوت.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك دژایه‌تیی پارتی كردبێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، هه‌میشه شكستیان هێناوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له دوای ته‌واوبوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو وشه ناشرینه و هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان كه به‌رانبه‌ر پارتی به‌كاریان هێناوه، به‌ڵام هه‌میشه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ڕاستییه‌كان تێ گه‌یشتوون و له‌گه‌ڵ پارتیدا بوون، نموونه‌یشی به‌وه هێناوه‌یه كه به سێ چوار حیزبیش هێنده‌ی پارتی ده‌نگ یا كورسییان نه‌هێناوه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئه‌و ڕه‌وته هه‌ڵه‌یه.
مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌وقسانه‌ی له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی كردووه و له به‌شێكی تردا گوتویه‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستان و ته‌بایی، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوپۆشیی له مسته‌حه‌قاتی خۆیشی بۆ لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ر كردووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی ئه‌م ده‌سكه‌وت و قه‌واره‌یه‌ی هه‌یه.