كۆمیته‌ی زانكۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو زانكۆی گه‌رمیان داوای ژماره موبایل له مامۆستایان و قوتابیان ده‌كات و داوا ده‌كات ناوی ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكه‌ن كه ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، كۆمیته‌ی زانكۆی یه‌كێتی ده‌چنه به‌شه‌كان و به‌ناوی ڕاگره‌كانه‌وه داوای ناو و ژماره مۆبایلی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن و له‌وه‌یش ناپه‌سه‌ندتر، داوای ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی گه‌رمیان داوایش ده‌كات كه سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان، به سه‌رۆكی زانكۆ و ته‌واوی ڕاگره‌كانه‌وه، به‌رپرسیارانه بێنه سه‌ر هێڵ و ئه‌و پێشێلكارییه‌ی كۆمیته‌ی زانكۆی یه‌كێتی ڕابگرن.
"وشه" پێوه‌ندی به د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه كرد و رای گه‌یاند، دوو هه‌فته پێش ئێسته ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه ڕێگه به هیچ جۆره چالاكییه‌كی حزبی نه‌ده‌ن له‌ناو زانكۆی گه‌رمیان و به‌دواداچوونیان بۆ قسه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ش كردووه.
بڕیاره 10ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه.
گه‌رمیان/ كاروان كه‌لاری