مردن بەهۆی كۆرۆنا لە دنیادا چوار ملیۆن و 600 كەسی تێپەڕاندووە

:: AM:10:02:20/09/2021 ‌
بەپێی ئامارێك كە زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئەمەریكایی لەبارەی تووشبوون و هاوكات مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوی كردووەتەوە، تا ئێستە تووشبوون گەیشتووەتە زیاتر لە 228 ملیۆن كەس، مردنیش گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن و 600 هەزار كەس.

بەپێی هەواڵێك كە پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئەیلوول، لەبارەی تووشبوون و مردن بەهۆی كۆرۆنا لە دنیادا لە زانكۆ ئەمەریكاییەكەی وەرگرتووە، تووشبوون گەیشتووەتە 228 ملیۆن و  493 هەزار و 23 كەس، مردنیش گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 691 هەزار و 81 كەس.

بەپێی ئامارەكە، ئەمەریكا لە سورووی لیستەكەدایە كە تووشبوون تێیدا گەیشتووەتە زیاتر لە 42 ملیۆن كەس، مردنیش گەیشتووەتە 673 هەزار و 763 كەس. بە دوایدا بەرازیل دێ كە تووشبوون لەوێ زیاتر لە 33 ملیۆن كەسە و مردنیش گەیشتووەتە 590 هەزار و 752 كەس.

لە هیندستان تووشبوون گەیشتووەتە زیاتر لە 33 ملیۆن كەس و مردنیش 444 هەزار و 838 كەس. مەكسیكیش بە تووشبوونی سێ ملیۆن و 564 هەزار و 694 كەس و مردنی 271 هەزار و 303 كەس، لە لیستەكەدا هاتووە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د