ئێمه كوردین به توركی قسه‌مان بۆ مه‌كه
دایكی شه‌هیدێك وه‌ڵامی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێ، سیمینارێك بۆ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه رێكخراوه كه دایك و كه‌سوكاری شه‌هیدانی په‌كه‌كه تێیدا به‌شدارن و به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه به زمانی توركی قسه ده‌كات و ئافره‌تێكیش كه كوڕه‌كه‌ی له نێو په‌كه‌كه گیانی له ده‌ست داوه دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێ، ئێمه خوێنی كوڕه‌كانمان بۆ ئه‌وه نه‌ڕشت تا به توركی قسه‌مان بۆ بكرێ.
له ڤیدیۆكه‌دا به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه به زمانی توركی قسه ده‌كات و دایكی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش كه له نێو په‌كه‌كه شه‌هیدبوون قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت و ده‌ڵێ، ئێوه هاتوون به توركی قسه بۆ ئێمه بكه‌ن، ئێمه هیچ له‌و سیمیناره تێنه‌گه‌یشتین، هه‌رچی بووه با ببێت، كه‌سێك بێین قسه‌كانمان بۆ بكات به كوردی و ئێمه به‌وشێوه‌یه قبووڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێمه كوره‌كانمان شه‌هیدبوون و ئێوه‌ش هاتوونه‌ته ئێره كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و به ئێمه ده‌ڵێن ناتوانین به كوردی قسه بكه‌ین، مادام كوردی نازانن هاتوونه‌ته ئێره چی بكه‌ن و به ته‌مای چین؟.
ڤیدیۆكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه و زۆرێك له په‌یجه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه، خه‌باتی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه زمانی كوردی له قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه بكات به زمانی خه‌ڵكی باكوری كوردستان، یان خۆیان به توركی قسه بكه‌ن و شه‌رم بكه‌ن به كوردی بدوێن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د