ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 20ی ئه‌یلول، یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی 2021-2022ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و له گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا دوو یانه‌ی كوردستان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی عێراق، به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه ده‌چن و سێ یانه‌ی كوردستان "هه‌ولێر، زاخۆ و نه‌ورۆز" به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، كه ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 15:30 ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی زاخۆ به شێوه‌یه‌كی باش بۆ خوله‌كه ئاماده‌كاریی كردووه و عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه، كه له قۆناغی دووه‌می وه‌رزی رابردوو مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت.
زاخۆ چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریشی بردووه‌ته ریزه‌كانی و كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی له هه‌ولیر ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها چه‌ند یارییه‌كی ئاماده‌كاریشی كرد.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز، كه یانه‌یه‌كی شاری سلێمانییه و ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده نه‌كردووه، چونكه تیپه‌كه كێشه‌ی دارایی هه‌بوو، هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی "وه‌لی كه‌ریم" ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیپه‌كه ئاماده‌كاریی پێویستی نه‌كردووه.
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی عێراق، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و هه‌روه‌ها چوارشه‌م به‌ڕێوه ده‌چن، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئه‌مڕۆ
زاخۆ – نه‌ورۆز 15:30
نه‌فت – نه‌فتی میسان 15:30
كه‌رخ – نه‌فتی به‌سڕه 15:30
شوڕته - ته‌ڵه‌به 19:00
یارییه‌كانی سبه‌ی:
ئه‌مانه‌ی به‌غد – كاره‌با 15:30
نه‌فتی وه‌سه‌ت – سامه‌ڕا 15:30
جه‌ویه - ئه‌لقاسم 15:30
مینا – هه‌ولێر 18:00
زه‌ورا – سناعه 20:30
چوارشه‌م
نه‌جه‌ف – دیوانییه 18:00.