پارێزگاری سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی سنووره‌كه. دووپات له‌سه‌ر پشتیوانی حكوومه‌ت بۆ سلێمانی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئهیلوول، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ته‌رخانكردنی پاره بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له ساڵی 2009 بۆ 2013 له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ته‌واو نه‌كراون.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی رژددایه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێم كه له بودجه‌ی ساڵی 2021 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ره‌وانه بكرێت تا بتوانین له‌لایه‌ك پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان ته‌واو بكرێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پڕۆژه‌ی نوێ و خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كان بكرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌مان بووه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، هاوكار و پشتیوانی سلێمانی بووه به ناردن و ته‌رخانكردن بودجه به‌ده‌ر له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، تۆڕی ئاو و هێڵی كاره‌با، چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كان، كه‌رتی ته‌ندروستی نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێن كه پێویستی سه‌ره‌تایی هاووڵاتییانن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به چه‌ند قۆناغێك له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، زیاتر له یه‌ك ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و راكێشانی تۆڕی ئاو و كه‌رتی په‌روه‌رده و دروستكردنی قوتابخانه بۆ سلێمانی خه‌رج كرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی