پێكوتەی فایزەر هیچ زیانێكی بۆ منداڵانی سەرووی پێنج ساڵ نییە

:: PM:04:21:20/09/2021 ‌
كۆمپانیای فایزەر-بایۆن تێك بە فەرمی دەرەنجامی توێژینەوەیەكی خۆی ئاشكرا كرد و رای گەیاند،  پێكوتەكەیان هیچ زیانێكی بۆ منداڵانی تەمەن پێنج  تا 11 ساڵ نییە.

لە توێژینەوەی ئەم كۆمپانیایە، دوو هەزار و 268 منداڵی تەمەن پێنج تا 11  ساڵ خراونەتە ژێر پشكنین، دوو ژەمی پێكوتەی فایزەریان لە ماوەی سێ هەفتەدا لێ داوە.
دەرەنجامەكان هاوشێوەی هەمان دەرەنجامە كە بۆ كەسانی 16 تا 25 ساڵ رایان گەیاندبوو

لە دەرەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیە دەركەوتووە، دەرەنجامەكان هاوشێوەی هەمان دەرەنجامە كە بۆ كەسانی 16 تا 25 ساڵ رایان گەیاندبوو، دەركەوتووە پێكوتەكە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر منداڵان نییە و ئاساییە ئەو گرووپەی تەمەنیش بخرێتە بەرنامەی كوتانەوە.

بەگوێرەی سپوتنیك، كۆمپانیاكە بە تەمایە دەرەنجامی توێژینەوەكەی رادەستی دامەزراوە تەندروستییە باوەڕپێكراوەكان بكات، لەوانەش دامەزراوەی FDAی تایبەت بە خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا و ئاژانسی دەرمانی EMAی ئەوروپی.

جێی باسە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە لە ئەمەریكا، حاڵەتەكانی تووشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 240% زیادی كردووە، بۆیە ئەوە بە پێویست زانراوە منداڵانیش بە پێكوتەی كۆرۆنا بكوترێن.




وشە - سلێمان تاشان