له رێوڕه‌سمێكدا له هه‌ولێر، كتێبی یاساكانی تۆپی پێی 2021-2022 بڵاو كرایه‌وه، وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌ش رای گه‌یاند، كاری گرنگتری به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئه‌یلول، له رێوڕه‌سمێكدا له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، كتێبی "یاساكانی تۆپی پێ 2021-2022" له لایه‌ن هاوكار سالار هاته بڵاوكردنه‌وه، كه كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه.
كتێبه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، كه باس و شڕۆڤه‌ی یاسا نوێیه‌كانی تۆپی پێیه، كه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی"فیفا" بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كه لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رێكی خستبوو، ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشوانان و ناوبژیوانان و میدیاكاران و په‌یامنێر "وشه سپۆرت" ئاماده‌بوون.
هاوكار سالار ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه كتێبه‌كه‌ی به ره‌زامه‌ندیی فیفا له ئینگلیزییه‌وه بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه، ئامانجیشی خزمه‌تكردنه به وه‌رزشوانانی كوردستان، به تایبه‌تی ناوبژیوانانی تۆپی پێ.
كتێبه‌كه 1500 دانه‌ی لێ چاپ كراوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگاری سلێمانی هاتووه‌ته چاپكردن و به خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی پێشكه‌ش به زانكۆ و په‌یمانگه وه‌رزشییه‌كان ده‌كرێت.
هاوكار سالار، به وشه سپۆرتی راگه‌یاند: "ئه‌مه 12یه‌مین كتێبی منه له بواری یاساكانی تۆپی پێ و كاری به‌ڕێوه‌بردنی خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان، هیوادارم بتوانم خزمه‌تی زیاتری وه‌رزشی كوردستان بكه‌م".
ئاشكراشی كرد: "له ماوه‌ی نزیكی داهاتوو كارێك له شێوه‌ی سیمینار یان كۆنفرانس رێك ده‌خه‌ین به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زاراوه یاساییه‌كانی وه‌رزش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه هه‌یه له نێوان وه‌رزشوانان و میدیادا له به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كانی وه‌رزش، چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به شاره‌زایانی زمانی كوردی و میدیاكاران هه‌یه".
هاوكار سالار ئه‌حمه‌د، له‌دایكبوونی 1980ی سلێمانییه، پله‌ی زانستی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره و له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سلێمانی مامۆستایه، هه‌روه‌ها ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تییه له یاریی فوتساڵ "تۆپی پێی ناو هۆڵه‌كان".
هاوكار سالار چوار ساڵ له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی كاری كردووه و ده‌یان یاریی نێوده‌وڵه‌تیی فوتساڵی به‌ڕێوه بردووه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردووش هه‌ر له هه‌ولێر، كتێبی یاساكانی تۆپی پێ له لایه‌ن ناوبژیوانی پله یه‌كی عێراق فوئاد عومه‌ر برادۆستی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، كه پێده‌چێت له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی هاوكار سالار هاوشێوه‌بن، به‌ڵام به چاپ و وه‌رگێڕانێكی جیاواز.