بە خاوەن جوانترین دەموچاو دیاری كرا

:: PM:05:42:20/09/2021 ‌

جوانی زۆر لایەنی هەیە، وەك لەشولار و جلوبەرگ و رەفتار و رووخسار و دەموچاو و هیتریش، جوانی تەنیا پێوەست نییە بە مرۆڤ، لە سروشتدا زۆر شتی جوان هەن سەرنجی مرۆڤ رادەكێشن و سەرسامی دەكەن، گۆڤارێكی ئەمەریكی جوانترین دەموچاو بۆ 2021 دیاری دەكات.

گۆڤاری "Glamour"ی ئەمەریكی ئەستێرەی توركی هاندا ئارچیلی وەك خاوەن جوانترین دەموچاو لە 2021 دیاری كرد، ئەوەیش بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕێكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كاتێك هەندێك دووپاتیان كردەوە كە شایەنی ئەو ناسناوە نییە، چونكە جوانییەكەی بەهۆی نەشتەرگەری جوانكارییە.
راهێنانی وەرزشی دەكات و خۆراكی تەندروست دەخوات و گرنگی بە خاوێنی دەموچاوی دەدات
لەوكاتەی هەندێكی تر سەرسامی خۆیان بەو ئەكتەرە دەربڕی و بە شایستەی ناسناوەكەیان دانا و دووپاتیان كردەوە كە جوانییەكەی سروشتییە، رۆژنامەكانی توركیا تیشكیان خستە سەر هەواڵەكە و ئاماژەیان كرد كە ئارچیل یەكێكە لە ئەكتەرە سەركەوتووەكانی ئەم دواییە و ناوبانگی سنووری توركیای بڕیوە و 24.5 ملیۆن هەواداری لە دنیادا هەیە.  

هاندا ئارچیلی 28 ساڵ، لە رێگەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "لە دەرگەم بدە"، هاتە ناوداربوون كە لە توركیا و ناوچەكە زیاترین تەماشاكاری هەبوو، ئەو راگەیاندنەی بە خاوەن جوانترین رووخسار وای كرد ژمارەیەك ماڵپەڕەكان باسی نهێنیی جوانییەكەی بكەن، بەوەی پێڕەوی سیستمێكی تایبەتی جوانی و گرنگیدان بە پێست دەكات، وەك خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاوی رۆژانە.  

ماڵپەڕی "letshanghere"، دەڵێت، ئارچیل رۆژی خۆی بە راهێنانی وەرزشی دەكاتەوە و خۆراكی تەندروست دەخوات و گرنگی بە خاوێنی دەموچاوی دەدات و رۆژانە لە رێگەی ماسكە جیاوازەكانەوە پێستە مردووەكانی لادەبات و بە ئاوی گوڵ تەڕی دەكات بۆ لابردنی پیسی و پەڵەی سەر دەموچاوی. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل