بانكی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلار زیاد دەكات

:: PM:07:30:20/09/2021 ‌

بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق لە هەڵبەز و دابەزین بەردەوامە، بەگشتی پشت بە خواست و خستنەڕوو دەبەستێت، لەو ناوەدا بانكی ناوەندی عێراق بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی نرخی دراو، فرۆشتنی بۆ 219 ملیۆن دۆلار زیاد كرد. بەوەیش نرخی دۆلار لە بازاڕەكان جێگیر بوو.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە رێژەی 14.06% زیاد كرد و بڕەكەی گەیشتە 219 ملیۆن و 648 هەزار و 789 دۆلار، كە بانكەكە بە نرخی 1460 دینار بۆ دۆلارێك دابین كرد، لەوكاتەی دوێنێ یەكشەم فرۆشیاریی بانكەكە گەیشتە 192 ملیۆن و 863 هەزار و 411 دۆلار ی ئەمەریكی.
نرخی فرۆشتن 147750 دینار و نرخی كڕینیش 146750 دینار بووە بۆ هەر 100 دۆلار
لەو ژمارەیە 169 ملیۆن و 498 هەزار و 789 دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی رەسید بووە لە دەرەوە لەسەر شێوەی حەوالەی بانكی، 50 ملیۆن و 150 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش و وشكە پارە بووە، لەوانە 34 بانك ئەوەی دەرەوە و 10 بانكی تر پێویستی وشكەپارەیان دابین كردووە، بە بەشداری هەشت كۆمپانیای ئالوگۆڕی دراو. 

لەو ناوەدا ئەمڕۆ دووشەم نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی لەكاتی داخستنی بۆرسەی سەرەكیی لە بەغدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی، لە بەغدا بۆرسەكان بە نرخی 147250 دینار بەرانبەر بە 100 دۆلاری ئەمەریكا مامەڵەكانیان داخست، كە هەمان نرخی كردنەوەی بۆرسە بووە بەیانی ئەمڕۆ. كاتێك نرخی فرۆشتن 147750 دینار بووە و نرخی كڕینیش 146750 دینار بۆ هەر 100 دۆلار بووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل