لێشاوێك لە كادری حزبەكانی تر پێوەندی بە پارتییەوە دەكەن

:: AM:09:21:21/09/2021 ‌
بەرپرسی لقی 24ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، 60 خێزان و كەسایەتی و لایەنگری تر، سەنگەری خەباتیان گواستەوە بۆ ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەم 21ـی ئەیلوول، هیوا ئەحمەد بەرپرسی لقی 24ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كرووەتەوە، 60 خێزان هاتنە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستان.

لە ڕابردووشدا چەند حزبێك ڕكابەرایەتی بە دەستهێنانی دەنگیان دەكرد لەو سنوورە
ڕوونی كردووەتەوە، پێشوازیمان لە ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی و گەنج و لاوی خوێنگەرم كرد، سەنگەری خەباتیان گواستەوە ناو پارتیمان و بەڕێزەوە پێشوازیمان لێ كردن.

لقی 24ـی سەفین، سنوورێكی فراوانی ناوچەی خۆشناوەتی دەگرێتەوە، لە ڕابردووشدا چەند حزبێك ڕكابەرایەتی بە دەستهێنانی دەنگیان دەكرد لەو سنوورە، بۆیە ئێستە پێشبینی دەكرێ دەنگی ئەو حزبانە بە تەواوی لە بەرژەوەندیی پارتی كۆتایی بێت.

بڕیارە ڕۆژی 10ـی تشرینی یەكەم، هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئێستە حزب و كاندیدەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگ و بانگەشەن بۆ خۆیان.



وشە - رامیار جەواد