ده‌بێ كڕیار له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ئۆتۆمبێل زۆر وریا بێت له‌وه‌ی فێڵی لێ نه‌كرێت، ئه‌ویش پێش یان دوای ڕێككه‌وتن، پشكنینی ته‌واو بۆ ئۆتۆمبێل بكات له‌ڕووی ''بۆدی، میكانیكی و كاره‌بایی''، به‌ڵام ئایا ده‌زانی فێڵێكی تر هه‌یه لێت ده‌كرێ ئه‌گه‌ر وریا نه‌بی؟
له‌باره‌ی ئه‌م فێڵه‌وه كه زیاتر له 200 دۆلار زیانت لێ ده‌دات، شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی و شاره‌زای ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، شۆفێران زۆر ئاگاداری پلێت و له‌زگه‌ی پلێت بن كه ژماره ''شانسی ئۆتۆمبیلی'' له‌سه‌ره لێ نه‌بێته‌وه، چونكه به‌نه‌مانی ژماره‌ی شانسی، له‌كاتی هه‌زه و سه‌نه‌وی نوێكردنه‌وه، تووشی پنته‌كردنه‌وه ده‌بێت.
لەکاتی فرۆشتندا فێڵ زۆرە، بۆیە بە وریاییەوە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک بکە کە دەیەوێ بیکڕی
زیاتر گوتی، به‌مه‌یش گرفتی زۆر دروست ده‌بێت و ئۆتۆمبیله‌كه بۆ گومرگیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆیه كه زانیت ژماره شانسییه‌كه كاتێك ئۆتۆمبێل ده‌كڕی، ژماره و شانسی پێوه نییه، دوور بكه‌وه لێی یان ئۆتۆمبێلی خۆت كه ژماره‌كه‌ی خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه یان له‌زگه‌كه‌ی خه‌ریكه لێ ده‌بێته‌وه، تێپێكی باشی لێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵی نه‌دات، دواتر گرفتی زۆرت بۆ دروست ده‌بێت.
ئامۆژگاری كڕیاری ئۆتۆمبێل و شۆفێره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل، سه‌رنج له‌م پلێته بده‌ن ''كه ده‌رگای شۆفێرت كرده‌وه دیاره''، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو، باشتر وایه ئۆتۆمبێله‌كه نه‌كڕیت، خۆ ئه‌گه‌ر كڕیشت پێویسته زیاتر له 200 دۆلار له فرۆشیار وه‌ربگریته‌وه، چونكه له به‌ڕاد كێشه دروست ده‌كات، زیاتر له‌م پاره‌یه‌ی تێده‌چێت بۆ پنته‌كردن.