له ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراقدا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رده‌م به‌ربه‌ستێكی به‌رزدایه و هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه له مینای به‌سڕه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئه‌یلول، له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، رووبه‌ڕووی یانه‌ی مینا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 18:00 له یاریگه‌ی فه‌یحا ده‌ست پێ ده‌كات و له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
دیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو یانه هه‌موو كات به‌هێز و گرنگ بوون، ئه‌نجامی دوایین 10 یاریی نێوانیشیاندا، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ولێر بووه، كه چوار بردنه‌وه و چوار یه‌كسانبوون بووه، له به‌رامبه‌ردا مینا دوو جار براوه بووه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ به فڕۆكه گه‌یشته شاری به‌سڕه و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش رێباز عه‌بدوڵلای گۆڵپارێز و شێروان كوردستان یاریزانی ناوه‌ڕاست یاریی ناكه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده ته‌نیا كه‌مپێكی مه‌شقی هه‌فته‌یی له سلێمانیی ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها له دواڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانیش له عێراق، نه‌یتوانی ته‌واوی ئامانجه‌كانی بپێكێت، به‌ڵام به گشتی پێكهاته‌یه‌كی باشی هه‌یه و چه‌ند یاریزانێكی ئاستبه‌رزی بردووه‌ته ریزه‌كانی.
یانه‌ی هه‌ولێر كه براوه‌ی چوار نازناوی خولی عێراقه، ئه‌م وه‌رزه به گوڕوتینێكی باشه‌وه به‌شداریی خوله‌كه ده‌كات و به سه‌ركردایه‌تی ته‌ها قادری راهێنه‌ر، ده‌یه‌وێت ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی بكات، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو له پله‌ی 12دا گیرسایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مینا، كه یه‌كێكه له یانه دێرینه‌كانی عێراق و یه‌ك جار له 1979 بووه‌ته پاڵه‌وانی عێراق، پشتئه‌ستووره به یاریگه‌كه‌ی خۆی و هه‌موو كاتیش له یاریگه‌ی خۆیدا "پێچه‌وانه‌ی هه‌ولێر" باش یاریی ده‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئه‌مانه‌ی به‌غد – كاره‌با 15:30
نه‌فتی وه‌سه‌ت – سامه‌ڕا 15:30
جه‌ویه - ئه‌لقاسم 15:30
مینا – هه‌ولێر 18:00
زه‌ورا – سناعه 20:30
چوارشه‌م
نه‌جه‌ف – دیوانییه 18:00.