هیندستان سێ تۆن مادەی هۆشبەر دەگرێ و تاڵیبان تۆمەتبارە

:: PM:02:15:21/09/2021 ‌
بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر، ماوەیەكی زۆر هۆی داهاتی ئابووریی ئەفغانستان بوو، بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەتەكان كە تاڵیبان دەسەڵاتی بەشێكی وڵاتەكەی بەدەستەوە گرتبوو، ئێستەیش هیندستان ئێوارەی دوێنێ دەستی بەسەر سێ تۆن مادەی هیرۆین گرتووە كە لە ئەفغانستانەوە هاتووە، بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ تۆمەتباركردنی تاڵیبان دەچن.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، دەسەڵاتی هیندستان دەستی بەسەر دوو بارهەڵگر گرتووە كە بە هەردووكیان سێ تۆن مادەی هۆشبەریان هەڵگرتووە، بارهەڵگرەكان لە ئەفغانستانەوە بەڕێی ئێرانەوە بۆ هیندستان هاتوون.

پێگەكە ئاماژەی داوە، ساڵانێكی زۆرە مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستان بەرهەم ناهێنرێت، لەكاتێكدا لە ساڵانی نەوەتەكان كە تاڵیبان بەشێكی گەورەی وڵاتەكەی بەدەستەوە بوو، چوار هەزار و 660 تۆن مادەی هۆشبەر لە جۆری "هیرۆین"ی بەرهەم هێنابوو، بۆیە تاڵیبان بۆ ئابوورییەكەی پشتی بە بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر بەستبوو و بازرگانیی پێوە دەكرد.

ئێستەیش كە هیندستان دەستی بەسەر ئەو سێ تۆنە مادەی هیرۆیندا گرتووە، لە ئەفغانستان و لەڕێی ئێرانەوە بۆ هیندستان هاتووە لەناو دوو بارهەڵگر، یەكیان یەك تۆن و ئەوی تریشیان دوو تۆن مادەی هێرۆنیان هەڵگرتبوو، بۆیە چاودێران و بەتایبەتی هیندستان، گومان لە تاڵیبان دەكەن كە دووبارە بۆ بووژاندنەوەی ئابوورییەكەی، پشت بە بازرگانیی هۆشبەر ببەستێت.

دواتریش ئاماژە بەوەیش دراوە كە ئەو رێژە زۆرەی مادەی هۆشبەر كە دەستی بەسەردا گیراوە، نرخەكەی دەكاتە دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د