كارزان عه‌لیی نووسه‌ر كتێبێكی تر به ناونیشانی "شێتبوون له هه‌وای شاردا" بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كتێبه‌كه پێكهاتووه له حه‌وت كورته چیرۆك.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئه‌یلوول، كارزان عه‌لی نووسه‌ری كتێبی "شێتبوون له هه‌وای شاردا" به "وشه"ی گوت، شێتبوون له هه‌وای شاردا یه‌كه‌مین كتێبی منه له بواری كورته چیرۆك كه له حه‌وت كورته چیرۆك پێكهاتووه، "یه‌كه‌مین ئه‌زموونمه له بواری كورته چیرۆك".
پێشتر شه‌ش به‌رهه‌می ترم له بواره‌كانی ڕۆمان و شیعر و چیرۆكدا له چاپ داوه
زیاتر گوتی، پێشتر شه‌ش به‌رهه‌می ترم له بواره‌كانی ڕۆمان و شیعر و چیرۆكدا له چاپ داوه، ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌ممه له بواری كورته چیرۆك، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌و ئازارانه ده‌كات كه له ئه‌زموون و ژیانی خۆمدا بینیومه.
ئه‌و نووسه‌ره باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌م كورته چیرۆكانه‌دا، ماوه‌ی سێ ساڵیان پێچووه تا نووسیومن كه له 102 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
شاره‌زوور/ ئاسان محه‌مه‌د