راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی، ورده‌كاریی نوێ له باره‌ی پێكانی لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیانی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئه‌یلول، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا مێسی له یاریی پاریس و لیۆن له‌گه‌ڵ جیرۆم بواتینگی به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ژنۆی چه‌پی مێسی به‌هێز به ئه‌ژنۆی بواتینگ ده‌كه‌وێت له‌و هێرشه‌ی كه بووه لێدانی سزا بۆ نه‌یمار.
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مێسی هه‌ست به ئازار و بێزاریی ده‌كات و هه‌ندێك جووڵه و مه‌شقیش به ئه‌ژنۆی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ر دوای ئه‌م رووداوه به 10 خولهك، راهێنه‌ری پاریس لیۆنێل مێسی هێنایه‌وه ده‌ره‌وه، به‌ڵام مێسی تووڕه بوو، ته‌وقه‌شی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌كرد.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م لیۆ مێسی پشكنینی تر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی.
پاریس دوو یاریی داهاتووی به‌هێزن، كه له‌گه‌ڵ مۆنپیلیێ له خولی فڕه‌نسا و مانچێسته‌ر سیتی له چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كات.