نه‌یمار جۆنیۆر یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، ره‌خنه له ناوبژیوانان ده‌گرێت و به‌رگری له یاریزانێكی هاونیشتمانیی خۆی ده‌كات.
نه‌یمار وێنه‌یه‌كی له ستۆریی ئینستاگرامی خۆی داناوه، كه وێنه‌ی یاریی نێوان لیۆن و تروایه له خولی فڕه‌نسا و تووڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕیوه، كه لوكاس پاكێتای یاریزانی لیۆن كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرتووه.
نه‌یمار نووسیویه‌تی: "پێدانی كارتی زه‌رد به پاكێتا به هۆی ئه‌وه‌ی كارامه‌یی جوانی كردووه (مراوه‌غه‌ی كردووه) كارێكی جێگه‌ی داخه".
"كارامه‌یی و نواندنی به‌هره‌ی ته‌كنیكی یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كان له ناو یاریگه‌دا و له كاتی یارییدا" نه‌یمار وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه وه‌رزی رابردوو ئه‌م حاڵه‌ته به‌سه‌ر منیش‌دا هات، ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌سه‌ر باكێتادا هاتووه".