له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ''وشه'' هه‌ڵۆ سه‌عد هاشم شاره‌زای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، هۆشیاری به‌و كه‌سانه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ ئۆتۆمبێل بكڕن، له‌ڕووی ئه‌وه‌ی چی بكڕن و چۆن بیكڕن و دوای ئه‌وه‌ی كڕییان، چ پشكنینێكی بۆ بكه‌ن.
كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێ ئۆتۆمبێلێك بكڕێت و ده‌چێته پێشانگاكان، سه‌ره‌تا به دوای چ جۆره ئۆتۆمبێلێكدا بگه‌ڕێ؟
كاتێك كه‌سێك نیازی وایه ئۆتۆمبێلێك بكڕێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رده‌ستیدایه، بڕیار له‌سه‌ر كڕینی جۆری ئۆتۆمبێل ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك پاره‌كه‌ی پێیه‌تی یان له توانایدایه دابینی بكات، چه‌ند جۆره ئۆتۆمبێلێكی پێ دێت، ئێمه‌یش ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبێله باشه‌كه‌ی پێشان بده‌ین كه له بازاڕ داوای زۆری له‌سه‌ره، بۆیه به‌گشتی پاره گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاری كه‌سه‌كه.
ئه‌گه‌ر خۆی ئۆتۆمبێلێكی دیاریكراوی ویست و بڕیاری دابوو ئه‌و جۆره بكڕێت، ئه‌وكات چی بكات باشه و له كێی بكڕێت؟
دووباره بڕیاری كه‌سه‌كه و پاره‌كه‌ی پێیه‌تی رۆڵی ته‌واو ده‌بینێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بڕیاری دابوو ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌تر سفر بكڕێت، وا باشتره سه‌ردانی ئه‌و كۆمپانیایانه بكات كه زه‌مانی له‌گه‌ڵه، ئه‌گه‌ریش كیلۆمه‌تر سفر ناكرێت، وا باشتره پرسیار له كه‌سه نزیكه‌كانی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی متمانه‌پێكراو له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بێ كێشه، چونكه به‌داخه‌وه ئێسته له پێشانگاكان فێڵی زۆر ده‌كرێت له كڕیار.
دوای ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نرخی و پێش كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌و پشكنینانه چین كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن؟
به‌گشتی پێش كڕینی ئۆتۆمبێل پێویسته ئه‌م پشكنینانه بۆ ئۆتۆمبێل بكرێن:
یه‌كه‌م - پشكنینی بۆیاغی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - پشكنینی بزوێنه‌ر و گێڕ.
سێیه‌م - تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ''تریایكردن'' واته كه‌سێك لێی بخوڕێت تا دڵنیا بێت له مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه.
چواره‌م - ده‌بێ دووپات له ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌یته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت و هیچ قه‌رزێك یان سه‌رپێچییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت.
چ كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌بێ ئاساییه بیكڕی، چ كێشه‌یه‌كیش هێڵی سووره بۆ كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه؟
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل پارچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بۆیاغ بوو یان سارده‌كوتی هه‌بوو، یان ته‌نانه‌ت پارچه‌ی گۆڕابوو بۆ پارچییه‌كی نائۆرجیناڵیش، ئاساییه بیكڕیت و هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ت بۆ دروست ناكات، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی هه‌بوو هێڵی سووره، ''سووتاو بێت، ژێرئاو كه‌وتبێت یان بڕاوه بێت'' ئه‌مانه كێشه‌ی گه‌وره‌ن و خۆتیان لێ به‌دوور بگره.
به بۆچوونی تۆ ئه‌و پشكنینه ته‌قلیدییانه ئه‌نجام بدرێت كه چه‌ندان كه‌س به ئامێری دواكه‌وتوو پشكنینه‌كه ده‌كه‌ن، یان له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه بكرێت باشه؟
هه‌ر پشكنینێك ده‌كرێت جا به ڕێی كۆن بێت یان تازه، ئه‌وا گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی زۆر ڕاڕا و له كڕینی ئۆتۆمبێل له دڵه‌ڕاوكێدایه، باشتره هه‌موو پشكنینه‌كان ئه‌نجام بدات، به‌تایبه‌ت كۆمپیوته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه كاره‌باییه‌كانی بۆ دیاری بكات ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یبوو، وه‌ك باسیشمان كرد خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو پشكنینێك ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كڕن، پێویست ناكات نیگه‌ران ببن.