له یارییه‌كی جامی رووسیا، گۆڵپارێزێك توانی له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا، هه‌ر پێنج لێدان بگه‌ڕینێته‌وه و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات.
گۆڵپارێزی یانه‌ی ئۆفای رووسی "ئالێكسی كۆزنتسۆڤ" له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لگیۆن دینامۆ، له جامی رووسیا توانی هه‌ر پێنج لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، به پێی رێنوێنییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، راسته‌وخۆ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یارییه‌كه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له كاتی لێدانه‌كانیشدا كۆزنتسۆڤ توانی هه‌ر پێنج لێدانی تیپی به‌رامبه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له لێدانه‌كان دووباره كرایه‌وه، به‌ڵام دووباره ئه‌ویشی گه‌ڕانده‌وه.
له ئه‌نجامیشدا تیپه‌كه‌ی ئالێكسی كۆزێنتسۆڤ یارییه‌كه‌ی به 2-0 گۆڵ برده‌وه.