گرووپە ئیسلامیەکە ملیۆنان خەڵکیان کردە قوربانی خەیاڵەکانیان

:: PM:08:03:20/10/2016 ‌

ئەو زەویانەی داعش گرتنی و ناوی لێنابوون خیلافە، زەوی ئاشتی و خۆشگوزەرانی، لەم دواییانەدا داعش فلمێکی بڵاو کردەوە دەیویست ئەوە بسەلمێنیت، بە گووتەی مسوڵمانانە و راستگۆیانەی هاوڵاتیانی موسڵەوە، کە ریکلامی بۆ دەسەڵاتەکەی دەکرد، کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریکی بۆ دەرخستنی راستی ئەو ڤیدیۆیە لەگەڵ هەڵاتووەکانی موسڵ چاوپێکەوتن دەکات و لە دۆخی موسڵ دەپرسێت.

پیاوێک لە فلمەکەدا دەیگووت، خەڵک دێن و دەڕۆن، ئەوان دڵخۆشن، بەڵام کاتێک دەبینین هەندێک لە موسڵ هەڵهاتوون، وێنەیەکی پێچەوانە دەبینین.

سالم، ئەوان دەیانویست وانیشان بدەن لە دەرەوە، وێنەیەکی جوانە، بەڵام لە راستیدا ژیان بریتی بوو لە ترس و ناڕەحەتی.

سالم چاوەڕوانی رێگەپێدانێکی ئاسایش بوو لەلایەن ئاسایشی کوردستانەوە لە خێوەتگەی دیبەگە لە باشوری هەولێر، ئەوەی لە ژێر دەستی داعشەوە بێت لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن.

بارهەڵگرێک لە ژن و منداڵ لەو لاوە دێت، ئەوان هەڵهاتوون لە شاری حەویجەوە هاتوون کە داعش گرتوویەتی لە ناوەڕاستی عێراقدا.

ئیبراهیم نایەوێت وێنەکانی لە میدیا بڵاو بێتەوە، دەڵێت، فلمەکانی داعشی بینیوە موسڵی وەک بەهەشت پشانداوە، کە دۆخەکەی باشە، بەڵام ئەوان لە راستیدا دەستیان کرد بە خەڵک کوشتن، هەمووان دەترسان.

دەیان کەس لە ریزەکاندا و لە شوێنە تایبەتەکاندا وەستێنراون بۆ ئەوەی پشکنینان بۆ بکرێت لەلایەن ئاسایشەوە.

لە 29ی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2014 ئەبوبەکر بەغدادی دەوڵەتی ئیسلامی (خیلافە)ی راگەیاند، داوای لە ئیمانداران کرد بێن بۆ دەوڵەتە نوێیەکە، جگە لە خەیاڵێک هیچی تر نەبوو.

شەڕی داعش، نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بێ ماڵ و حاڵ کرد، یەک نەوەی عێراق لەناو مەرگ و خاپوربوون و ئاوارەی گەورە دەبن، ئەوە هەموو بەرهەمی ئەو خەیاڵە کارەساتبارەی ئەو گروپە ئیسلامیە بوون.

سەدان هەزار کەس کوژران و بریندار بوون لەو ماوەی دوو ساڵەدا کە ئەو ناوچانەیان گرتووە.

رۆژی 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی نزیكەی 60 هەزار چەكدار لە چوار فیرقەی سەربازی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆیی شارەكە، تەواوی شاری مووسڵ كەوتە دەستی تیرۆریستانی داعش و پاش ئەوەی شارەكە داگیر كرا، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مزگەوتێكی مووسڵ پەیامی بڵاو كردەوە و پاشان تیرۆریستان بەرەو ناوەڕاست و باشووری عێراق
پێشڕەوییان كرد
.


رۆژی دووشەم 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە درەنگانی شەودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكی هەڵمەتی رزگاری
شاری مووسڵی ڕاگەیاند و بۆ بەیانییەكەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستیان بە پێشڕەوی كرد و توانیان تا نیوەڕۆ نۆ گوند لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە و رووبەڕی 200 كیلۆمەتر دووجاش كۆنتڕۆڵ بكەنەوە، هاوكات لە میحوەری گوێڕ-مەخموور و میحوەری گەیارەش هێزەكانی عێراق پێشڕەوییان كرد و دوێنێ چوارشەم شارۆكەی حەمدانیە گەمارۆدرا و هەڵمەتەكان لایەن هێزەكانەوە رۆژ دوای

رۆژ بەردەوام دەبن و بازنەی گەمارۆدانی تیرۆریستان لە مووسڵ سات دوای سات بچووكتر دەبێتەوە
.

مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د