دكتۆران ده‌ڵێن چاودێری كردنی ناو ده‌می منداڵ زۆر پێویسته. ددانی شیری منداڵان له 6 مانگی دێت بۆیه چاودێری ناو ده‌م و ددان له‌و ته‌مه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌كارهێنانی پارچه په‌ڕۆیه‌كی سپی یان فلچه‌یه‌كی نه‌رم بێ مه‌عجون ته‌نیا به ئاو بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانی منداڵ پێویسته.
بۆ ئه‌وه‌ی فلچه‌كه نه‌رم ببێته‌وه ماوه‌یه‌ك له‌ناو ئاوی گه‌رم دایبنێ.
دوای شیردان به منداڵ پێویسته ددانی پاك بكرێته‌وه، چونكه له‌كاتی شیر خواردن ده‌بێته ئالوگۆڕی هه‌وای كه‌سی شیر ده‌رو منداله‌كه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ تووشبو‌نی نه‌خۆشی چونكه منداڵ به‌رگری لاوازه‌و ناتوانێ به‌رگه‌ی ڤایرۆسه زیانبه‌خشه‌كان بگرێت.
هه‌روه‌ها پێویسته به‌خێوكه‌ری منداڵه‌كه‌ش چاودێری له ناو ده‌م و ددانی خۆی بكات نه‌وه‌ك نه‌خۆشیه‌كه بگوازرێته‌وه، چونكه له كاتی هه‌لگرتنه‌وه‌ی شت بۆ ناو ده‌م یان یارمه‌تیدانی منداڵ بۆ مڵاك گرتن یان چێشت ساردكردنه‌وه و فوو لێ كردن هۆكارن بۆ نه‌خۆشی
هه‌روه‌ها منداڵ له‌كاتی ده‌رچوونی ددانی ناره‌حه‌ت و تووشی كه‌م خه‌وی و بێزاركه‌ر ده‌بن بۆیه پێویسته مه‌ساجی بۆ بكرێت.