وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی ژنه سه‌ربازانی مارێنز كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه و خۆیان ڕووت كردووه‌ته‌وه هاته ده‌نگ و ده‌ڵێ، ئه‌مه پێشێلكاری یه‌كێك له بنه‌ما سهرهكییانهوهیه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
به‌شێك له ژنه سه‌ربازانی ڕیزی هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا له دوو ڕۆژی ڕابردوو له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نیمچه‌ڕووتی خۆیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه وێنه‌ی ڕووتی خۆیان و هاوڕێكانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سنووری ڕێز و مرۆڤایه‌تی خۆیان شكاندووه، وه‌زاره‌تی به‌رگری به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبووڵ ناكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
جێی باسه له دوو ڕۆژی ڕابردوو په‌یجێكی فه‌یسبووك به‌ناوی "مارێنز یونایتد" و په‌یجێكی تریش به‌ناوی "هێزه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ریاوانی" كۆمه‌ڵێكی زۆر وێنه‌ی تایبه‌ت و ڕووتی ژنه سه‌ربازانی مارێنزیان بڵاو كرده‌وه و ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی مارێنزی هه‌ژاندووه و وه‌زاره‌تی به‌رگری هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و له میدیاكانی دنیاش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری ڕای گه‌یاندووه، ئه‌م كاره تاوان و پێشێلكارییه‌كی ڕوونه بۆ به‌ها و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی مارێنز به‌وشێوه‌یه تێپه‌ڕ نابێ و به وردی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.