مەترسی تەقاندنەوەی بۆمبە ناوەكیەكەی عێراق نەما

:: PM:08:09:20/10/2016 ‌


كارگەی كبریتی میشراقیات كە بە بۆمبە ناوەكیەكەی عێراق ناسراوە و شوێنێكی پیشەسازیە بۆ بەرهەم هێنانی چەندین جۆر بەرهەمی سوتاندن سوودی لێدەبیندرێت ئەمڕۆ بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرایەوە مەترسی ڕودانی گڕگرتن و كارەساتی مرۆیی لەناوچەكە نەما .

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا یەحیا رەسوڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ تەواوی ناحیەی بەرتلەی خۆرهەڵاتی موسڵ و کارگەی کبریتی میشراقیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە مەترسی لەسەر تەقاندنەوەی كارگە نەماوە .

پێشڕه‌وییه‌کانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ئەمڕۆ پێشمەرگە توانی 12 گوند كۆنترۆڵ بكاتەوە و سوپای عێراقیش لە هێرشەکانیدا توانی کارگه‌ی کبریتی میشراق و ناحیە بەرتلە به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ بکاتەوە.

یەحیا رەسوڵ فەرماندە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە چەند گوندێک بەئاراستەی ناحیەی شۆرەی باشوری موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە.

لە ڕێكەوتی 17 ئۆكتۆبەر ئۆپەراسۆنی ڕزگار كردنەوەی موسڵ دووەم گەورە شاری عێراق بە فەرماندەیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە هاوكات فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە دەستی پێكردوو لە ماوەی كەم توانیویانە سەدان كیلۆمەتر چوارگۆشە ڕزگار بكەن .



وشە - رامیار جەواد