زانایانی فیسیۆلۆجیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی نوێژ بۆ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی بڕبڕه‌ی پشتیان، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و هۆكاری ئه‌و بابه‌ته‌یان ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و چه‌ند كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌ی له نوێژدا هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جووڵانه‌وه یه‌ك به‌دوای یه‌كانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بنه هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و به‌هێزكردنی بڕبڕه‌ی پشت و جومگه‌كان.
توێژه‌رانی زانكۆی "ئاریزۆنا" بۆیان ده‌ركه‌وتووه، نوشتانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر چۆكه‌كان و درێژكردنی ده‌سته‌كان بۆ پێشه‌وه، شوێنه‌واری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كێشه و ئازاره‌كانی پشت دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وانه وه‌ك جۆرێك له وه‌رزش هه‌ژمار ده‌كرێن.
هاوكات توێژینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه، ئه‌و جووڵانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی خوێن به شێوه‌یه‌كی چالاكتر بگاته مێشك و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی ته‌ندروستیی مرۆڤ، واته كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كه بۆ جووڵه و ره‌فتاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك بۆ هیچ هۆكارێكی تری نادیار و میتافیزیكی.