لە كۆنفراسێكی بەر فراواندا لەشاری هەولێر بۆنەخۆشی
شێرپەنجە وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە بەردەوام دەبن
لە هەوڵەكانیان گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی رەسەن دەكەن بۆ چارەسەر كردنی توشبوان
و هێنانی دەرمان .
لە دەستپێكی كۆنفراسەكە گووتی " یه‌كه‌مجاره
لە هەرێمی كوردستان نەشتەرگەری سه‌ركه‌وتوو
ی چاندنی مۆخ بكرێ ".
وەزیری تەندروستی گووتی " وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام
ده‌بیت بۆ دابین كردنی ده‌رمان و پیداویستی پزیشكی به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ت چه‌ندین
گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌كان واژوكردوه
له‌گه‌ڵ كار كردن بۆ پیشخستنی سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه".
دكتۆر رێكەوت
دەڵێت "سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران
بۆ هەرێمی كوردستان توانیومانه به‌رده‌وام
بین له‌سه‌ر خزمه‌تگواریه پزیشكیه‌كان هه‌روه‌ها به‌شیكی زۆری چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه
بۆ ئه‌و هاووڵاتیانە دەكرێت كه له‌ده‌روه‌ی
هه‌رێم روو له‌نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره پزیشكیه‌كان ده‌كه‌ن ".
هەر لەم كۆنفراسە ئاشكرای كرد بۆیه‌كه‌مجاره له‌سه‌رئاستی
عیراق چه‌ندین سه‌نته‌ری نوێ و به‌ش بكه‌ینه‌وه لەگەڵ دروستكردنی تاقیگه و قاوشی
تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و بازرگانه‌كان
كرد سه‌رباری ده‌ست خۆشیان بۆ هاوكاریه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه هه‌وڵ
بده‌ن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی كه‌رتی ته‌ندروستی چونكه ده‌رمان و پیداویستی
ئه‌م نه‌خۆشیه تیچویهكی زۆری ده‌وێت.