یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌مشه‌و سێ تیپی ئیسپانیا ئه‌ركیان قورسه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا به‌رانبه‌ر ركابه‌ری به‌هێز یاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ئه‌یلول، یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا له تۆپی پێ درێژه‌ی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵێك یاریی هاتنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مڕۆ سێ تیپی ئیسپانیا یارییان هه‌یه و هه‌رسێ تیپیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بێفیكای پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه.
بارسا یاریی یه‌كه‌م به بایرن میونشن دۆڕاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بێت بردنه‌وه تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له ململانێی گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
بارسێلۆنا هێشته سه‌قامگیر نییه، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانسۆ فاتی، تیپه‌كه مۆڕالی به‌رز بووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا بێفیكا تیپێكی به‌هێزه و یاریی رابردووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خاڵێكی به‌ده‌ست هێناوه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی سێڤییا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات.
ڤۆلفسبۆرگ ئه‌م وه‌رزه له بۆندسلیگا به‌هێز ده‌ركه‌وتووه و یاریی رابردووش له چامپیۆنزلیگ، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی فڕه‌نسا یه‌كسان بوو.
سێڤییا له لالیگای ئیسپانیا تا ئێسته هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و ململانێی پله‌كانی پێشه‌وه ده‌كات.
له یارییه‌كی تری ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگدا، یاریی كۆتایی یۆرۆلیگی وه‌رزی رابردوو دووباره ده‌بێته‌وه، كاتێك ڤیاڕیالی ئیسپانی، پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ، ده‌بێته میوانی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
مانچێسته‌ر یونایتد هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات، به‌ڵام ڤیاڕیالیش تیپێكی تۆكمه‌ی هه‌یه و به ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له چامپیۆنزلیگ:
ئاتالانتای ئیتالی – یه‌نگ بۆیزی سویسری 19:45
زینیتی رووسی – مالمۆی سوێدی 19:45
مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی – ڤیاڕیالی ئیسپانی 22:00
یوڤێنتوسی ئیتالی – چێڵسیی ئینگلیزی 22:00
بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی – دینامۆكیێڤی ئۆكڕاینی 22:00
ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی – سێڤییای ئیسپانی 22:00
بێنفیكای پۆرتوگالی – بارسێلۆنای ئیسپانی 22:00
رێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی – لیلی فڕه‌نسی 22:00.