كریستۆڤه‌ر زیدشیگ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی فیلمی پۆرن كه له كاره‌كانیدا به "دانی وایڵد" ناسرا بوو، هه‌ستا به ئاشكراكردنی چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پیشه‌یی خۆی.
كریستۆڤه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له رابردوودا مووچه‌ی مانگانه‌ی سێ هه‌زار و 300 یۆرۆ بووه، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر كاركردنی هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ.
باسی له‌وه‌ش كردووه، پێشتر به‌بێ گرێبه‌ست كاری كردووه و له‌و كاته‌دا بۆ هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، بڕی 245 یۆرۆی وه‌رگرتووه و دواتریش له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی شاره‌زایی له كاره‌كه‌دا، توانیویه‌تی داهاتی زیاتر له‌و رێگه‌یه‌وه به ده‌ست بهێنێ.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی پێشووی بواری پۆرن به رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 10 ساڵی كاركردنیدا به‌شداری له 600 گرته‌ی ڤیدیۆییدا كردووه و له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاره‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه داوه له كاتی خوێندنیدا پێویستی به كارێك هه‌بووه، كه داهاتێكی گونجاوی هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كه‌ییه‌وه، پێوه‌ندی به چه‌ند به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌و فیلمانه له لۆس ئه‌نجلس كردووه.
كریستۆڤه‌ر روونی كردووه‌ته‌وه، مووچه‌ی ژنان و پیاوان له‌و كاره‌دا جیاوازی هه‌یه و هی ژنان به‌رزتره و به شێوه‌یه‌كی گشتی ژنه ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و بواره، نزیكه‌ی 800 یۆرۆ بۆ هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌رده‌گرن.