هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (تاون هۆڵ Town Hall )، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك گه‌نج و قوتابی زانكۆكانی كوردستانی دایه‌وه و داوای له گه‌نجان كرد، له پێناو داهاتووییه‌كی باشتردا وڵاتی خۆیان خۆش بوێت و گوتی، "وا سه‌یر مه‌كه‌ن ئه‌م وڵاته، كه‌سێكی تر خاوه‌نیه‌تی، كه‌س خاوه‌نی ئه‌م وڵاته نییه ئێوه نه‌بن، تاك تاكی هاووڵاتی خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه ".
سه‌باره‌ت به مووچه و چاكسازیش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، "من له به‌رپرسیارێتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیارێتی خۆم هه‌ڵده‌گرم و هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین داهات بگێڕینه‌وه بۆ هاووڵاتییان". ڕوونیشی كرده‌وه، " زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته، سیاسیین".
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ڕای گه‌یاند، "ئه‌و سیاسییانه‌ی، كه دێن له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی ڕق و كینه و خراپکردنی لایه‌نێكی تر خۆیان نمایش ده‌كه‌ن بزانه ئه‌مانه هیچیان پێنییه، ئه‌وانه‌ی دژی لایه‌نه‌كانی تر قسه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وه‌ی فڵانه كه‌س، هه‌ڵه‌ی كردووه وه‌رن ده‌نگ به من بده‌ن، باشه من بۆ ده‌نگ به تۆ بده‌م چووزانم به‌ڵكو تۆ له‌و خراپتر بی، فه‌رموو پێم بڵێ چی باشت پێیه؟ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ كه كێ زیاتری پێده‌كرێ، كێ باشتری پێده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به قسه ناكرێ، بۆیه خۆیان له‌م بابه‌ته ده‌ده‌نه لایه‌ك چونكه كه دێته سه‌ر كردار هیچیان پێ نییه نمایشی بكه‌ن".
ئەمەش ده‌قی دیداره‌كه‌یە:
ئا‌زیزان سڵاوتان لێبێت، من یادگار فایه‌قم له یه‌كه‌مین دیداری تاون هۆڵ بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان له خزمه‌تاندا ده‌بم. دیاره ئه‌م دیداره یه‌كجار تایبه‌ته، له كاتێكی یه‌كجار گرنگ و هه‌ستیار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌م دیداره ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نج له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به سوپاسه‌وه حزووریان هه‌یه و لێره ئاماده‌ن، ئه‌م گه‌نجانه دیاره له باكگراوندی جیاواز و له زانكۆی جیاواز، له كۆلێژ و به‌شی جیاواز هاتوون، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان ده‌رچووبن. هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پرسیاری هه‌یه، پرسیاره‌كان بۆ كێن؟ بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تن، كه پاش تۆزێكی تر لێره ئاماده ده‌بێت و ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌داته‌وه، پرسیاره‌كانیش له زۆربه‌ی بواره‌كان خۆیان ده‌بیننه‌وه و دنیابینی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاك مه‌سروور بارزانی و كابینه‌كه‌ی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و زۆر بابه‌تی تریش ده‌خه‌ینه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌ن با به‌خێرهاتنی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوزمه‌ت كاك مه‌سرور بارزانی بكه‌ین:
سەرۆکی حکوومەت:
به‌خێربێن.. زۆر زۆر سوپاس فه‌رموون
سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته ماندوو نه‌بن، پێمخۆشه به‌ر له‌وه‌ی بچینه لای پرسیاره‌كانی ئه‌م هاوڕێیانه، هه‌ر بابه‌تێك هه‌ر شتێكت هه‌یه له سه‌ره‌تای قسه‌كانت پێت‌خۆش بێت تیشكی بخه‌یه سه‌ر بۆ یه‌كه‌مین دیداری تاون هۆڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
من زۆر زۆر خۆشحاڵم و زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌كه‌م كه لێره ئاماده‌ن، ئه‌م جۆره دیدارانه پێموایه زۆر پێویسته، زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێت كه به‌رپرسه‌كان گوێ ناگرن، بۆیه من ویستم له خزمه‌ت ئێوه‌دابم له نزیكه‌وه گوێ له ئێوه بگرم، هه‌رچی پرسیارێكتان هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی ئێسته كه هه‌ڵبژاردنمان له پێشه یان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی گشتی، یان هه‌ر پرسیارێك لاتانه من ئاماده‌م له خزمه‌تان بم و وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه.
گه‌یلان سلێمان/ هه‌ولێر، قوتابی كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین: له ستراتیژیه‌تی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تدا چاكسازی شوێنێكی گرنگ و به‌رفراوانی داگیر كردووه، به خۆشحاڵییه‌وه هه‌نگاوی زۆر باش و گرنگ نراون، ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و فه‌خره به ڕاستی، جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پرسیاره‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه، به نسبه‌ت بابه‌تی نه‌وت، ده‌كرێت گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له خاڵێكدا ئێوه كۆك بن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێبه‌ستتان له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌مه بابه‌تێكی یاساییه و به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه یاساییه‌كان خاڵێكی ئیجابی ده‌بێت، جه‌نابتان چیتان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
زۆر زۆر سوپاس كاك گه‌یلان، به‌خێر بێی، جه‌نابت باسی بابه‌تێكت كرد كه ڕۆژانه گوبێبیستی ده‌بین و زۆر له هاووڵاتییان زۆرجار ئه‌و بابه‌ته باس ده‌كه‌ن و بۆیان بووه‌ته جێی پرسیار، ئه‌ویش بابه‌تی نه‌وت و غازه. له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا نووسراوه كه چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ئه‌و مه‌له‌فه كه ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی حكوومه‌تی فیدراڵه له ده‌ستووردا نووسراوه، ئێمه پێمانوایه له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی یاسایی كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه بۆی كراوه، كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری به‌خۆی نه‌داوه له‌وه‌ی كه ده‌ستوور مافی پێداوه، ده‌رهێنانی نه‌وت دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هاتوون و وه‌به‌رهێنانیان كردووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، بابه‌ته‌كه‌ی تر فڕۆشتنی نه‌وت، كه ئه‌وانیش هه‌ندێك كۆمپانیای ترن كۆنتڕاكتیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه كه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌ردێت دواتر ده‌یبه‌ن و ده‌یفڕۆشن و داهاته‌كه‌یشی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێره زۆرجار ده‌بیستین كه هه‌ندێك ژماره ده‌خرێنه‌ڕوو، كه به‌ڕاستی ڕاست نین، چونكه هه‌ر یه‌كه‌ك دێت ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده به‌رمیله نه‌وته ده‌ردێت، نرخی نه‌وت به‌وه‌نده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌نده داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئه‌وه وا نییه، جارێ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه نه‌وت ده‌ردێنن خۆیان تێچوویان هه‌یه تێچووی ده‌رهێنانی پێده‌ڵێن، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دێت وه‌به‌رهێنان ده‌كات كۆنتڕاكتی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم كه به مرووری زه‌مه‌ن چۆن ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی خۆی سه‌رمایه‌ی خۆی كه وه‌به‌رهێنانی تێدا كردووه چۆن بۆی بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر، به‌شێك له‌و پاره‌یه ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه نه‌وتیش ده‌كڕن، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ئیتیفاق و كۆنتڕاكتیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت هه‌رێم هه‌یه كه ده‌بێ به چ نرخێك نه‌وته‌كه بكڕن، نه‌وتی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌وتی برێنت، كوالیتی وه‌كو یه‌ك نییه، كوالیتی نه‌وتی هه‌رێم كه‌متره له برێنت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌ی زۆرجار ده‌بیستین ئه‌وه نییه كه نرخی نه‌وتی هه‌رێم بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌تا هه‌قی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه ده‌كرێت له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئه‌و شوێنه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان نه‌وته‌كه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه خۆیشی كولفه‌یه‌كی زیاده‌ی دێته سه‌ری، ئه‌وه‌شتان لێ ناشارمه‌وه له ساڵى 2014 تاكو 2017 حكوومه‌تی فیدراڵی بوودجه‌ی هه‌رێمی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوی بڕی، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕه بوودجه‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه نارد، واتا دوای بڕینی بوودجه هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی داوه، كه‌واته بڕینی بوودجه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به‌وه نه‌بووه، كه هه‌رێم نه‌وتی ده‌رهێناوه، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه بووه، بوودجه‌كه بڕاوه ئینجا نه‌وته‌كه‌ی ده‌رهێناوه، ده‌رئه‌نجام بووه، تاكو ماوه‌یه‌كیش ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت گه‌یشته ئاستێك تا ڕاده‌یه‌ك بتوانێت یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات.
له‌و ماوه‌یه هه‌رێم بێ بوودجه مایه‌وه ناچاربوو به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی پێویست بووه بۆ دانی مووچه، ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان له‌و كۆمپانیایانه به قه‌رز وه‌ربگرێت، واتا ئه‌وانه قه‌رزیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته نه‌وته‌كه بكڕن دواتر حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی ئه‌وانه به نه‌وته‌كه بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌م ئینتێرێستی (سوود) دێته سه‌ر هه‌م نرخه‌كه‌ی كاریگه‌ریی ده‌كه‌وێته سه‌ر، بۆیه نرخی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بینرێت كه تۆزه‌ك كه‌متر بووه له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه خه‌ڵك پێیوایه ده‌بووایه به‌مشێوه‌یه بێت، ئه‌م هۆكارانه هه‌ن كه ئه‌مانه هه‌مووی به‌داخه‌وه به‌ڵام ده‌كرا به جۆرێكی تر بێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندی بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری فیدراڵی بوونایه، ده‌بووایه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی جیاوازتریان كردبایه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێسته پێداچوونه‌وه به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ش كراوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كابینه‌یه ده‌ستی به‌كاركرد، ئێمه پێداچوونه‌وه‌مان به هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت ده‌ردێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وان دیسان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان به دوور‌و درێژی قسه‌یان كردووه چۆن بتوانن تێچووی نه‌وته‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و ته‌مه‌نی كێڵگه‌كانیش كه‌م بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه نه‌وتیش ده‌كڕن، دیسان گفتوگۆیه‌كی تریان ده‌ست پێ كردووه تا حه‌دێكی زۆریش سه‌ركه‌وتووبین، ڕێژه‌یه‌یه‌كی زۆریش له‌و داشكاندنه‌ی ئەم كۆمپانیانیه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه، كه‌واته به‌شێكی زۆری داهات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م گۆڕانكارییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه هه‌مووی ده‌كه‌وێته خاڵی ئه‌م چاكسازییانه‌ی له‌م كه‌رته كراوه.
دونیا جه‌بار كاكه‌یی/ سلێمانی – ده‌رچووی كۆلیژی كشتوكاڵ: له كاتێكدا كه چه‌ند مانگێك ده‌بێت مووچە به‌بێ لێبڕینه‌وه ده‌درێته هاووڵاتییان، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌ناو هاووڵاتییان ته‌نیا ئه‌مه له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه لێبڕینه‌كه وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه، ئێسته چه‌ند مانگێكه لێبڕینه‌كه لاچووه، قسه‌ی ئێوه چییه؟ دوای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت یان لێبڕینه‌كه دێته‌وه؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
سووپاس.. من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووتان بمناسن، به‌خوا من فێڵ ناكه‌م، بۆ ئه‌وه‌شم نییه له‌م هه‌ڵبژاردنه بێت، با تۆزێك پشووتان فراوان بێت، شتێكتان بۆ باس بكه‌م، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته سیاسییه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گله‌ییه ده‌كه‌ن زۆر باش ده‌زانن، من باسی هاووڵاتیی ناكه‌م، باسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه ئه‌و بابه‌تانه ده‌ورووژێنن و به هه‌ڵه خه‌ڵك تێده‌گه‌یه‌نن، دێن ده‌ڵێن ئه‌و حكوومه‌ت به‌س بۆ هه‌ڵبژاردن لێبڕینی لابردووه، جارێ ئه‌وه لێبڕین نییه و من هه‌رگیز نه‌مگوتووه ئێمه مووچه ده‌بڕین، بڕیارێكی شه‌خسی نه‌بووه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه، جا ئێسته یه‌كێك بێت له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت، من له به‌رپرسیارێتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیارێتی خۆم هه‌ڵده‌گرم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێم، ئێمه گوتوومانه بوودجه‌ی به‌رده‌ست چه‌نده، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بۆ هاووڵاتیی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد و به‌شه‌كه‌ی خۆمان به‌شی نه‌كرد، له كوێ بێنین؟ ئه‌وه پرسیارێكه و ده‌بێت بیكه‌ین.
جا با بێینه سه‌ر هه‌ندێك ژماره، به‌پێی بوودجه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌بووایه زۆر زۆر له‌وه زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه تاكو ئێسته، 13 مانگ بوودجه‌ی هه‌رێم نه‌نێردراوه، ته‌نیا ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردوو ئه‌ویش، 200 ملیار دینارە، كه ده‌كاته 137 ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌نده‌یان ناردووه، ئایا ئه‌وه به‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمه؟ نه‌خێر. جا سه‌یر بكه‌ن دێن ده‌ڵێن هه‌ڵه‌كه له حكوومه‌تی هه‌رێمه چوونكه حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كردووه، بۆیه حكوومه‌تی عێراق به‌شه بوودجه‌كه‌ی نه‌ناردووه، با من ئه‌وه‌شتان بۆ ڕاست بكه‌مه‌وه كه ڕاست نییه، چونكه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم زۆر زۆر له‌وه زیاتره، 900 ملیۆن دۆلاره كه ده‌بووایه حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی بنێرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌كه بنێرێت، حكوومه‌تی عێراق هاتووه هه‌رچی نه‌وتی هه‌رێمە، هه‌رچی داهاتی ناوخۆیه، هه‌مووی حیساب كردووه به زیاده‌شه‌وه لێیبڕیوه و ده‌ڵێت ته‌نیا من ئه‌وه‌نده‌ت بۆ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی تر حه‌قی خۆمه و پێت ناده‌م، واتا كاتێك ده‌ڵێن، حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كردووه، خۆ تۆ ناچی به‌رمیلێك ببه‌ی و ته‌سلیم بكه‌ی، نرخی نه‌وته‌كه چه‌نده ئه‌وه‌ی له ئێمه بڕیووه، به‌ڵام جگه له بڕینه‌كه، ئه‌وه‌ی كه ده‌شمایه‌وه، ئێسته ئه‌وان ده‌ڵێن 200 ملیار ماوه‌ته‌وه، كه وا نییه و له‌مه زیاتره، واتا ئه‌گه‌ر به حیساب و كیتاب لێكی بده‌ینه‌وه به‌شه‌كه‌ی هه‌رێم زۆر له‌وه زیاتره، حكوومه‌تی عێراق هاتووه كردوویه‌تی به 200 ملیار دینار، ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت بۆ ده‌نێرم ئێسته، باشه گوتمان قه‌ینا، به‌ڵام ئێمه چیمان كرد، له سه‌ره‌تاوه هاتین چاكسازیمان كرد، چاكسازی له چی؟ خۆ ئێمه نه‌مانتوانیووه، داهاتی خۆمان و سه‌رچاوه‌ی داهات زیاتر بكه‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌وته‌یه كه هه‌یه هه‌ر ئه‌و بارزگانییه‌یە كه ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌و داهاته ناوخۆییه كه هه‌یه، با من بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ڕووبه‌ڕووی چی بووینه‌ته‌وه؟ بۆ ئێمه وامان به‌سه‌رهات؟ بۆ ئه‌و بوودجه‌یه‌مان به‌رده‌ست نه‌بوو له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی كابینه؟، خۆشتان ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باسم كرد، چوار ساڵ بوودجه نه‌هات، شه‌ڕی داعش بوو، نرخی نه‌وت دابه‌زی، ئه‌مانه هه‌موو وایانكرد حكوومه‌تی ئێمه قه‌رزدار بوو، له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م حكوومه‌ته، قه‌رزێكی چه‌ند ملیاریمان بۆ مایه‌وه.
دوای ئه‌وه، ئێمه هاتین گووتمان با چاكسازی بكه‌ین له بواری ئابووری، له هه‌موو كه‌رته‌كان چاكسازی بكه‌ین، وامان كرد له ماوه‌ی دوو سێ مانگی یه‌كه‌م، داهاتی ناوخۆمان دوو ئه‌وه‌نده لێ‌كرد، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتمان زیاد كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بوو ڕێكمان خسته‌وه، كرا به داهات بۆ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتیی بگه‌ڕێته‌وه، له جیاتی ئەوەی له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و لایه‌نێك خه‌رج بكرێت، به‌ڵام كۆڕۆنایشمان به‌سه‌ردا هات، كۆڕۆنایش وایكرد نرخی نه‌وت دابه‌زی بۆ كه‌متر له 10 دۆلار، بازرگانییش نه‌ما له نێوان وڵاتان و ئابووری دنیا هه‌ره‌سی هێنا، نه داهاتی گومرگ ما، نه داهاتی نه‌وت ما، نه حكوومه‌تی عێراق بوودجه‌ی بۆ ناردین، باشه یه‌كێك به ئینسافه‌وه ئه‌م پرسیاره ناكات: ئه‌م حكوومه‌ته چۆن توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستی، چۆن توانی ئیداره‌ی ئه‌م ڕه‌وشه بكات به‌بێ هیچ داهاتێك، ئینجا چیمان كرد له حاڵه‌تێكی وا ده‌كرا بچین قه‌رز بكه‌ین، منیش بچم چه‌ند ملیار دۆلارێك له شوێنێك قه‌رز بكه‌م، باری خۆم سووك بكه‌م و بڵێم مووچه ده‌ده‌ین و قه‌رز وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ره؟ ئه‌مه ڕاكردنه له به‌رپرسیارێتی و فڕێدانی به‌رپرسیارێتییه بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو، چونكه ئه‌و قه‌رزه ده‌بووه بارگرانی له‌سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو و له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتوو، ئێمه توانیمان ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین، ڕاسته نه‌مانتوانیووه به ته‌واوی مووچه بده‌ین، به‌ڵام هیچ نه‌بێت بۆ بوودجه‌ی به‌رده‌ست، كه هه‌ر به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرد 79% مووچه‌كه بده‌ین، ئه‌وه وایكرد جارێكی تر، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئیدامه‌مان داوه بۆ حكوومه‌تی عێراق و بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش سه‌لماندمان، كه خه‌تاكه له هه‌رێم نییه، هه‌رێم هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور و حكومه‌تی فیدراڵی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌مه هەڵەی حكوومه‌تی فیدراڵییه كه دواتر بینیمان بڕیاره‌كه بڕیارێكی سیاسی بووه، ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ئێوه‌ش له‌خۆتان بكه‌ن، ئایا ئێمه ئاماده‌ین بێین واز له هه‌موو شتێك بهێنین ته‌نیا له پێناو مووچه؟ باشه ئێمه خه‌باتی چیمان كرد؟ ئێمه داوای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان كردووه، داوای كیانمان كردووه، داوای خاكمان كردووه، داوای یه‌كسانیمان كردووه، داوای بزرنه‌بوونی خوێنی پێشمه‌رگه و ئه‌نفالمان كردووه، ئه‌وانه‌ن ئه‌و مافانه‌ی كه پێناسه‌ی ئێمه‌ن، ئایا ئێمه ئاماده‌ین واز له‌و هه‌موو وشتانه بهێنین له پێناو مووچه؟ ئینجا بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م پرسیارانه فڕێده‌ده‌نه ناو كۆمه‌ڵگه كه حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن مووچه ده‌دات، ڕاست نییه ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، مووچه‌مان هه‌بێت قه‌ره‌بووی مووچه نه‌دراوه‌كه‌یش ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مان بێت، ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاووڵاتییه، ئێوە باوه‌ڕ ناكه‌ن خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت تا چ ئاستێك كه‌م كراوه‌ته‌وه، چونكه ئێمه ویستوومانه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بێت بۆ هاووڵاتیی خەرج بكرێت، ئێسته له خوا به‌زیاد بێت بووژانه‌وه‌ی ئابووری ده‌ستی پێ كردووه‌وته‌وه، من ده‌مه‌وێت سووپاسی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌م به هانای حكوومه‌ته‌وه هاتن، نه‌یانهێشت پڕۆژه‌كان بوه‌ستن، نه‌یانهێشت جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان بوه‌ستێت، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ری ئێمه بوو، ئه‌زموونێكی باشیش بوو كه ئێمه بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه به‌س به‌ربه‌ستی سیاسی نه‌بێت و ئه‌م دژایه‌تییه‌ی بۆ شكاندنی هه‌رێم بوه‌ستێت، ئێمه زۆر زۆر له‌وه زیاتر ده‌توانین بیكه‌ین.
یادگار فایەق: سوپاستان ده‌كه‌م دیاره ئه‌و شتانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی كرد، ڕوونه خه‌می زۆر زۆر گه‌وره بوون و ئاسته‌نگی گه‌وره‌بوونه، كاك مه‌سروور سه‌ری سپی كردی.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
قه‌یناكه گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێك ده‌بێت ئیش بكات، من سووپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م، سووپاسی هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گله‌ییش هه‌بووبێت به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان ته‌حه‌موولی ئه‌وه‌ی كردووه پشتیوانی حكوومه‌تیش بووه، ئه‌گه‌ر پشتیوانی نه‌بوونایه ئێسته من لێره نه‌ده‌بووم، نه‌شمانده‌توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه بوه‌ستینه‌وه، پێش هه‌موو كه‌سێك خۆڕاگری ئێوه وایكرد كه هێزی به ئێمه دا ئێمه بتوانین به‌رگری له مافه‌كانی ئێوه بكه‌ین.
محه‌مه‌د عه‌ونی/ هه‌ولێر – قوتابی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی تیشك، به‌شی ددانسازی: سووپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته جوانه، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه كه ئێسته ئێمه له‌سه‌رده‌مێكی ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌ژین، زۆربه‌ی كاری داموده‌زگا حكوومییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیك و ڕۆتینی به شێوه‌ی ده‌ست و كاغه‌ز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئایا جه‌نابتان هیچ پلانێكتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سوود وه‌رگرن له ته‌كنه‌لۆژیا بۆ به سیسته‌مكردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
زۆر زۆر سوپاس كاكه، زۆر به‌خێر بێی، ئێمه په‌رتووكێكمان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت چ چاكسازییه‌كی كردووه، نه‌تانبینیوه؟ زۆر شتێكی پوخته و ئه‌م شتانه‌ی تێدایه، بۆ زانیاری جه‌نابت ئه‌و شتانه‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای كابینه‌وه ئێمه ده‌ستمان پێ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه حكوومه‌ت به‌ره‌و به ئه‌لیكترۆنیكردن ببه‌ین، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێویستن بۆ هاووڵاتیی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی خێرا، هه‌م ڕۆتین كه‌م بكه‌ینه‌وه هه‌م ئاسانكاری بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاره‌كان، ئێسته ئه‌و هه‌مووی كراون به ئه‌لیكترۆنی، هه‌مووی شه‌فافه، هیچ وه‌زاره‌تێك ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ گرێبه‌ست بكات ئه‌گه‌ر نه‌چێته ئه‌م فۆڵده‌ره‌وه نه‌چێته ئه‌م پۆرتفۆڵیه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتانه هه‌مووی كۆنتڕۆڵكراون، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته باسی ئه‌وه‌مان كرد، بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ نموونه، ئێمه چیمان كردووه؟ جارێ بڕیارمان داوه زۆر له‌و بنكانه شۆڕبكه‌ینه‌وه ته‌نیا له سه‌نته‌ری پارێزگاكان نه‌مێنن بچن بۆ شارۆكه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌م جۆره شتانه‌مان بڵاو كردووه‌ته‌وه له زۆر شوێن، هه‌مووشیان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌ستراونه‌ته‌وه به وه‌زاره‌ته‌كان و به‌لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كه له‌وانه‌یه به شه‌و و ڕۆژێك هه‌مووی ته‌واو نه‌بێت، هه‌تا تۆماركردنی كۆمپانیایش پێشتر ڕه‌نگ بوو مانگ و دوو مانگ و سێ مانگی پێویست با، ئێسته به ڕۆژێك ده‌كرێت، پێشتر سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلاری ده‌ویست، ئێسته به 200 دۆلار ده‌كرێت، واتا هه‌موو ئه‌و جۆره شتانه كراون، به‌ڵام خۆزگه ئێوه زیاتر متابه‌عه‌تان كردبا بتانبینیبا، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیشی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ت خۆی بووبێت كه نه‌یتوانیووه ئه‌و په‌یامه به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نێت، ئه‌و گله‌ییه با من له حكوومه‌تی خۆمان بكه‌م، ده‌بووایه ئه‌م جۆره ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه زۆر زۆر دیاریشن به هاووڵاتیی بگه‌ن، هیوادارم ئه‌وه به‌شێك بێت له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئه‌م هه‌واڵه خۆشانه به هاووڵاتییان بگه‌ن، ئێوه‌ش له‌وه دڵنیابن، هێشته ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام دڵنیابه زۆر زۆر گرنگی به ئه‌لیكترۆنیكردن و به دیجیاڵتكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاتیان به فیڕۆ نه‌ڕوات هه‌م ئیشوكاره‌كان به ئاسانتر بڕوات هه‌میش شه‌فاف بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌بێت.
محه‌مه‌د سه‌عد: ڕای به‌ڕێزتان چییه له‌سه‌ر بارودۆخی داهاتووی كوردستان، ئاماده‌ن چی بۆ داهاتوو بكه‌ن؟ داهاتووی گه‌نجان بۆ دامه‌زران و هه‌لی كار چی لێ دێت؟
سەرۆکی حکوومەت:
من زۆر گه‌شبینم به داهاتووی كوردستان، ئێمه قۆناغی زۆر سه‌خت و ناخۆشمان تێپه‌ڕاند، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك بنێین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر پێكه‌وه دروست بكه‌ین، پێموایه ده‌توانین ئه‌وه‌یش بكه‌ین، ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین به‌و هه‌نگاوه چاكسازییانه‌ی كه ئێمه ده‌ستمان پێ كردووه، هه‌روه‌ها ماندووبوونی ئێوه‌یش چونكه ئه‌وه دیسان من ده‌ڵێم وا سه‌یر مه‌كه‌ن ئه‌م وڵاته كه‌سێكی تر خاوه‌نییه‌تی، كه‌س خاوه‌نی ئه‌م وڵاته نییه ئێوه نه‌بن، تاك تاكی هاووڵاتیی خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه، كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، كولتوورێك بڵاو كراوەتەوە كه بڵێن ئه‌م وڵاته موڵكی كه‌سێكه. منی گه‌نج تۆی گه‌نج هیچ جێگه‌مان له‌و وڵاته‌دا نییه، سه‌رهه‌ڵگره و بڕۆ بۆ كوێ ده‌ڕۆی بڕۆ، هیچ هه‌ستێكی خۆشه‌ویستی بۆ وڵات و خاك به جێنه‌ما، نه‌یانهێشت، ئه‌مه وای كرد كه ئه‌م هه‌سته نائومێدییه له‌ناو ناخی گه‌نجدا دروست بێت، جارێ ئه‌م كولتووره ده‌بێت ئێوه پێش هه‌موو كه‌س هه‌وڵ بده‌ن بیگۆڕن، چونكه وڵاتی كه‌س نییه هی ئێوه‌یه، نابێت تۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاتی خۆت بۆ كه‌سێكی تر به‌جێ بهێڵیت، ده‌بێت خۆت خاوه‌نداری ئه‌و وڵاته بكه‌ی و به‌شداریش بی له دروستكردنی وڵاته‌كه‌ت، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ حكوومه‌تیش ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن له ئاست خواستی ئێوه‌دا بێت و چۆن خزمه‌تی ئێوه بكات، هه‌ڵبژاردنیش كه دێنه پێشه‌وه، هه‌ڵبژاردن كاتی هەڵسەنگاندنی ئه‌دای حكوومه‌ته، ئێوه دێن ده‌ڵێن ئه‌م كه‌سه یان ئه‌م لایه‌نه سیاسییه شتێكی باشی كردووه پاداشتی بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به دڵتان بێت، ئه‌گه‌ر به‌دڵتان نه‌بوو، مافی ئێوه‌یه بیگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆتان یان ئه‌و ئاره‌زوو و ئه‌و جۆره وڵاته‌ی كه ده‌تانه‌وێ له داهاتوو هه‌تانبێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان به‌شداربن، خۆتان حاكم بن، خۆتان ده‌سه‌ڵاتداربن له دروستكردن و بنیاتنانی ئه‌و جۆره وڵاته‌ی له داهاتوو ده‌تانه‌وێ هه‌تابنێت، ئێوه قه‌ت وا مەزانن ئێوه هێزتان كه‌مه. گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م وڵاته هێزی هاووڵاتییه، هێزی ده‌نگی ئێوه‌یه، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شدار نه‌بن ئێوه ده‌نگ نه‌ده‌ن، خه‌ڵكی تر له جێگه‌ی ئێوه ده‌نگ ده‌دات و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌یش نه‌بێت كه ده‌تانه‌وێت، من خۆم قه‌ناعه‌تێكی زۆرم هه‌یه و بڕوایه‌كی زۆریشم به توانای خۆمان و توانای ئێوه هه‌یه كه ده‌توانین وڵاتێكی خۆش و ئاوه‌دان دروست بكه‌ین به یه‌كه‌وه.
یادگار فایەق: كه‌واته بۆ ته‌واوكردنی پرسیاره‌كه چه‌ند گرنگه گه‌نج هۆشیار بێت به‌رانبه‌ر به ده‌نگه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به فیڕۆ نه‌ڕوات؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
زۆر زۆر گرنگه هۆشیار بێت، چونكه گه‌نج خۆی، دیسان ده‌ڵێم، چه‌ندان جار بڵێم هه‌ر كه‌مه، داهاتووی ئه‌م وڵاته ئێوه‌ن، سه‌ركرده‌ی ئایینده‌ی ئه‌م وڵاته ئێوه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م وڵاته ئێوه‌ن، باشه ئێوه له ئێسته‌وه ڕێگه خۆش نه‌كه‌ن بۆ داهاتووێكی باشتر كێ بۆتان بكات؟ ده‌بێت ئێوه بیكه‌ن، ده‌نگی ئێوه زۆر زۆر گرنگه، به‌ڵام به ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌ن، من زۆرجار ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، ئێسته ده‌ڵێم به‌یانی حه‌ز ده‌كه‌م زۆر زۆر خۆییانه و وه‌كو خوشك و برا ئه‌م قسه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین، دروستكردنی تاك له كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره، بیركردنه‌وه له هه‌موو شتێك گرنگتره، به قسه‌ی من مه‌كه ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تت به قسه‌ی من نه‌بێت، ته‌نیا بڕیاریش له‌سه‌ر قسه مه‌ده، بڕیار له‌سه‌ر كردار بده‌ن، بزانن كێ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یكات جێبه‌جێی ده‌كا و خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی؟ خاوه‌ن ئه‌م قسه‌یه‌ی قسه‌كه‌ی كردووه به كردارە یان نا؟ ئێوه خۆتان باشترین حه‌كه‌من، ئێوه ده‌توانن ئه‌و ته‌قیمه بكه‌ن، ئێوه ده‌توانن ڕێی ڕاست له پێشتانه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت لێی لابدا ئێوه ده‌بێت رێگر بن و نه‌هێڵن رێگه‌كه‌تان لێ تێكبده‌ن، رێگه راسته‌كه به‌ده‌ست خۆتانه، چۆن ده‌تانه‌وێ به كام ڕێدا بڕۆن ئێوه ده‌توانن ئه‌م بڕیاره بده‌ن، بۆیه من جارێكی تر داواتان لێده‌كه‌م خۆتان بیربكه‌نه‌وه به قه‌ناعه‌تی خۆتان بڕیار بده‌ن بیزانن كێ له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بێت و كێ ده‌توانێت به‌رگری له ئێوه بكات، كێ ده‌توانێت خۆی بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاته‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه وڵاته‌كه‌ی بكاته قوربانی خۆی، ئه‌وه هه‌مووی بۆ ئێوه ده‌مێنێته‌وه، ماشه‌ڵا زیره‌ك و تێگه‌یشتوون، نامه‌وێ ئه‌وه وه‌كو ئامۆژگارییه‌ك بێت، به‌ڵام وه‌كو قسه‌یه‌ك و ده‌ردە دڵێك له‌به‌ینی من و ئێوه، كه هیوادارم ئێوه بتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێیه ڕاست بكه‌ینه‌وه و خێراتریش هه‌نگاو بنێین.
ئه‌رین ئیبراهیم: سلێمانی – زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر به‌شی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: ئێسته جه‌نابتان باسی گرنگی به‌شداری سیاسیتان كرد، به‌تایبه‌تیش به‌شداری سیاسی گه‌نجان، هه‌موومان ده‌زانین كه به‌شداری سیاسی گه‌نجان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه له كوردستان و به‌رده‌وامیش له كه‌میدایه، جه‌نابتان پلانتان چییه و چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی گه‌نجان زیاد بكه‌ن له سیاسه‌ت به تایبه‌تیش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه ئێسته نزیك بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
زۆر زۆر سوپاس ئه‌رین خان، هیوادارم ئه‌م به‌شدارییه‌م، به‌شێك بێت له‌و شته‌ی كه ده‌یكه‌ین، من ده‌مه‌وێ ئێوه خۆتان بڕیارده‌ربن، من حه‌ز ناكه‌م خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی ئێوه بدات، گه‌نج له‌سه‌ر چی دووركه‌وتووه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێیگوتووه تۆ ده‌نگت قیمه‌تی نییه، تۆ خۆت وجوودت نییه له‌به‌ر ئه‌وه دوور بكه‌وه، گه‌نج ده‌بێت زۆر له‌وه وریاتر و هۆشیارتر بێت و خۆی بڕیار ده‌ربێت، به قسه‌ی كه‌سی تر نه‌كات كه پێی بڵێ ده‌بێت چی بكات و چی نه‌كات، یه‌كێك بێت پێتان بڵێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان مه‌كه‌ن، بۆچی؟ باشه بۆ تۆ خاوه‌نی ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڵام ماف به من ناده‌ی من بڕیاری خۆم بده‌م به‌شدار بم یان به‌شدار نه‌بم، ئه‌و سیاسییانه‌ی، كه دێن له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی ڕق و كینه و خراپکردنی لایه‌نێكی تر خۆیان نمایش ده‌كه‌ن بزانه ئه‌مانه هیچیان پێنییه، ئه‌وانه‌ی دژی لایه‌نه‌كانی تر قسه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وه‌ی فڵانه كه‌س هه‌ڵه‌ی كردووه، وه‌رن ده‌نگ به من بده‌ن، باشه من بۆ ده‌نگ به تۆ بده‌م چووزانم به‌ڵكو تۆ له‌و خراپتر بی، فه‌رموو پێم بڵێ چی باشت پێیه؟ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ كه كێ زیاتری پێده‌كرێ، كێ باشتری پێده‌كرێ، ئه‌وه‌یش به قسه ناكرێ، بۆیه خۆیان له‌م بابه‌ته ده‌ده‌نه لایه‌ك چونكه كه دێته سه‌ر كردار هیچیان پێ نییه نمایشی بكه‌ن، سبه‌ی بۆ نموونه یه‌كێك دێت ده‌ڵێت من به‌رگریت لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوی هێرشێكی دڕندانه‌ی دوژمنان به‌رگریتان لێ ده‌كه‌م، ئێ ناتوانێت وا بڵێت چونكه نه‌یكرد، هێرشیش هاته سه‌رمان و به‌رگریشیان نه‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌رگری كردووه زۆر بێ منه‌تانه سینگیش ده‌رده‌په‌ڕێنێت و ده‌ڵێت من كردم و قوربانیشم داوه و جارێكی تریش ده‌یكه‌م، به‌رگریشت لێ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له تواناشمدا بێت ده‌یكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كوردستانه سه‌ربكه‌وێت و قوربانی بۆ كوردستان ده‌ده‌م، چونكه كردوویه‌تی، بۆیه ئه‌وه‌ی من داواتان لێ ده‌كه‌م، با ئه‌و دیداره بێت له‌گه‌ڵ ئێوه، با داوایه‌كی برایانه له ئێوه بكه‌م، به‌شدار بن، باشه به‌شدار نه‌بن، بۆ كوێ ده‌چن؟ كوردستان وێران بێت ده‌بنه په‌نابه‌ر له وڵاتێكی دراوسێ، یان ئه‌وپه‌ڕی ده‌ڵێن ده‌چینه ده‌ره‌وه و ئه‌وروپا، چوونه ده‌ره‌وه‌یش باشه، به‌ڵام بڕۆن بۆ فێربوون، بڕۆن بۆ زیادكردنی شاره‌زایی خۆتان، به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی بكه‌ی وڵاتێك له وڵاتی تۆ خۆشتره، هیچ وڵاتێك ناگاته وڵاتی خۆت. ده‌بێت وه‌كو دایك وڵاته‌كه‌مان خۆش بوێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێوه‌یه، من تكاتان لێ ده‌كه‌م، نه بۆ من و نه بۆ هیچ كه‌سێكی تره پێوه‌ندی خۆتان له‌گه‌ڵ وڵاتی خۆتان نه‌پچڕێنن، چونكه ئێوه خاوه‌ن ئه‌م وڵاته‌ن خه‌ڵكی تر خاوه‌ن نییه.
نیان/ قوتابی پزیشكی زانكۆی دهۆك: بوونی په‌كه‌كه له چیا و گوند و سرووشتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی، گه‌یاندوویه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه چی بكه‌ین له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆری نیشته‌جێی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه شوێنه‌كانیان جێبهێڵن، هیچ پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه یان ئه‌گه‌ر پلانێك هه‌بێت گه‌یشتووونه‌ته كوێ له‌و باره‌یه‌وه؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
ئێمه زیاتر له هه‌موو كه‌سێك خه‌می خاک و میلله‌تی خۆمانه، باوه‌ڕ ناكه‌ین كه‌س له ئێمه خه‌مخۆرتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێت موزایه‌دات له‌سه‌ر ئێمه بكات له‌سه‌ر كوردایه‌تی، ئه‌گه‌ر وه‌كو كوردێك، لێقه‌وماوێك، په‌كه‌كه بێت وه‌كو هه‌ر كوردێك له به‌شه‌كانی تری كوردستان، بێته هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو میوان به‌خێر بێت سه‌رسه‌ر و سه‌رچاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت وه‌كو به‌دیلی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاووڵاتییان و ڕێ نه‌دات گوندییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و جووتیاران زه‌وی خۆیان بكێڵێن و دژایه‌تی حكوومه‌ت بكات و دادگا دابنێت و خه‌ڵكی ئه‌زیه‌ت بدات و ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی سووپای توركیا بێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێت سووپای توركیا نه‌ده‌هاته ئێره، په‌كه‌كه دێته ئێره كێ ڕزگار بكات؟ وڵاتێكی ڕزگاركراو، پێویستی به ڕزگاركردنی په‌كه‌كه نییه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م خاكه نابێت پێشمه‌رگه حووكمی تێدا بكات، هاتن مینیان له‌سه‌ر ڕێی پێشمه‌رگه دانا، مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێڵی پێشمه‌رگه كرد، ئه‌فسه‌ری ئاسایشیان شه‌هید كرد، ڕاسته ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕی كورد و كورد، یان شه‌ڕی براكوژی بكه‌ین، به‌ڵام برا ئه‌و برایه‌یه قه‌دری برای خۆی بزانێت، كه‌شێكی وا دروست بووه هه‌رچی باسی په‌كه‌كه بكات به‌یانی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سه دژی كوردایه‌تییه، وا نییه، ئێمه كوردایه‌تی ده‌كه‌ین، په‌كه‌كه كوردایه‌تی ناكات، په‌كه‌كه چی كردووه. یه‌ك ده‌ستكه‌وتی په‌كه‌كه به من بڵێن له مێژووی درووستبوونی تا ئه‌مڕۆ كه خێری بۆ گه‌لی ئێمه هه‌بووبێت، ئێمه‌یش نامانه‌وێت شه‌ڕی كورد و كورد بكرێت، به‌ڵام ئاماده نین په‌كه‌كه به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی، بیه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه به قوربانی و خه‌باتی هه‌زاران گه‌نج و لاوی ئێمه به‌ده‌ستهاتووه له‌ده‌ستمان بچێت.
هه‌ناز/ قوتابی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك: ئێمه ده‌توانین گه‌نده‌ڵی به كێشه‌یه‌كی ته‌ناهى پێناسه بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌ناو نه‌برێت، مه‌ترسی چییه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كوردستان؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
گه‌نده‌ڵی خراپترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێم، واتا ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات هه‌موو شتێك ده‌كات، جا له‌به‌ر ئه‌وه ڕاسته گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كان، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه زۆر هه‌نگاومان هاویشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م باسی خاڵێك بكه‌م، ئامانج له گه‌نده‌ڵی چییه؟ ئایه ئێمه تۆڵه له‌و كه‌سانه بكه‌ینەوە كه گه‌نده‌ڵیان كردووه یان گه‌نده‌ڵی ڕاگرین و خه‌ڵكی خراپیش باش بكه‌ین، دوو بابه‌تی جیاوازن، به ڕای من له‌و كابینه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان كراوه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر گه‌نده‌ڵیمان ڕاگرت، ناڵێم بنبڕمان كردووه به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕاگیراوه، له‌وانه‌یه له هه‌ندێك شوێن مابێت به‌ڵام ئێمه ئاگادار نه‌بین، من زۆریشم پێخۆشه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێك بزانێت گه‌نده‌ڵی هه‌یه پێمانبڵێت، چونكه ئامانج ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه، خاوه‌ن به‌رژه‌و‌ه‌ندییش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و كه‌سانه جارێكی تر ده‌بنه ئاسته‌نگ بۆ حكوومه‌ت تاكو نه‌توانێت به‌رنامه‌ی خۆی چاكسازی و دژه گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت، لێره پشتمان به خودا قایمه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت پشتی ئێمه به ئێوه‌یش قایم بێت، به خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك ته‌نیا ئێوه به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و كاته‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بیه‌وه ئاسته‌نگت بۆ دروست ده‌كرێت، كاتێك ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بیه‌وه خه‌ڵكێك دێت هه‌وڵده‌ده‌ن تۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، باشه من ئه‌و شته بۆخۆم ناكه‌م، ئه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكه‌م، بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و شایسته ئه‌و كاره ده‌كه‌م، چاوی من له‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان، پشتیوان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین، گه‌نده‌ڵی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر له كێشه‌ی ئه‌منی گه‌وره‌تر نه‌بێت بچووكتر نییه.
شه‌وبۆ كه‌یوان/ سلێمانی: دوور له بابه‌تی سیاسی پرسیاره‌كه‌ی من جیاوازه، حه‌زم نه‌كرد پرسیاره‌كه‌ی من سیاسی بێت، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت تا چه‌ند گرنگی ده‌دات به بارودۆخی ته‌ندروستی خۆی؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
زۆر سوپاس.. من بۆ خۆم زۆر حه‌زم له وه‌رزشه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه منداڵ بووم، تاكو گه‌نجی، زۆر هه‌وڵمدا، فوتبۆڵم زۆر ده‌كرد، حه‌زم زۆر له ئه‌سپسوارییه، مه‌له‌وانیم حه‌ز لێیه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نه‌متوانیووه، بیرخستنه‌وه‌یه‌كی باشه، من حه‌زم له وه‌رزشه و پێموایه شتێكی زۆر باشه، چونكه وه‌رزش و جه‌سته‌ی ته‌ندروست ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشتر و ته‌ندروستتر.
یادگار فایه‌ق: به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت با هونه‌رمه‌ندان لێمان نیگه‌ران نه‌بن، چۆن ده‌ڕوانیته كایه‌ی بواری هونه‌ری له كوردستان؟ پلانتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بواره‌ش پشتگوێ نه‌خرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
خۆم شێوه‌كارم، من وێنه‌ی ڕه‌نگ و ڕۆن له‌سه‌ر كانڤاس و ئه‌وانه ده‌كه‌م، زۆریش حه‌زم له هونه‌ره، زیاتر وه‌كو خولیایه، له‌و كاتانه‌ی ده‌رفه‌تم هه‌بێت ئه‌و كاره‌یش ده‌كه‌م، هونه‌ر شتێكی زۆر گه‌وره‌یه، پێموایه غه‌درێكی گه‌وره له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه نه‌مانتوانیوه ڕێز و پێگه‌ی ئه‌وان وه‌كو خۆی بگرین، ئه‌گه‌ر بابه‌تی ئه‌وه‌ی مافی داهێنان، كه من چه‌ندان جاره داوامكردووه بچێته په‌رله‌مان و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی هونه‌رمه‌ند نه‌فه‌وێت، یه‌كێك نه‌چێت كۆپی سیدی فڵانه هونه‌رمه‌ند یان فڵانه گۆرانیبێژ بكات، ئه‌وه ده‌بێت حكوومه‌ت بیپارێزێت. نابێت ئێمه وابیر بكه‌ینه‌وه ته‌نیا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بێت ڕێكار بگرێته‌به‌ر و سزای كارێكی هه‌ڵه بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌كه‌ین، نه‌خێر، ده‌بێت له كولتووری خۆمان وا بكه‌ین هه‌ڵه نه‌كه‌ین.
زاگرۆس: قۆتابی زانكۆی دهۆك: پرسیاری من بۆ كابینه‌ی نۆ، كابینه‌ی چالاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، ئایا پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌و پڕۆژه بچووك و خۆماڵییانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه پشتیوانیان لێ بكرێت كه ده‌بنه ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت:
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر به بیرتان بێت، پێش ماوه‌یه‌ك چوومه سلێمانی، چوومه یه‌كێك له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه هاریكاری پڕۆژه‌ی بچووك ده‌كه‌ن بۆ گه‌نجان، كه‌رتی تایبه‌ت و بزنسی سه‌ره‌تایی، داوامان كردووه هاریكار بن بۆ ده‌ستپێكردنی بزنسی بچووك، به بڕوای من بزنسی بچووك و مامناوه‌ند گه‌لێك زیاتر هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌كات له بزنسی گه‌وره، چونكه بزنسی گه‌وره ڕه‌نگه به‌رهه‌میان زۆر بێت، به‌ڵام ئه‌و كرێكار و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌وێ كار ده‌كه‌ن ڕه‌نگه نه‌توانن ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه داخوازی خه‌ڵكی وه‌ربگرن، یان گۆڕین و هه‌مه‌جۆركردنی كاریشی تێدا نییه، ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه و زانكۆمان ڕاسپاردووه، له حكوومه‌ت و ئۆفیسی خۆشم گرووپێكم داناوه بزانن ئه‌و بیرۆكانه‌ی گه‌نجان كه ده‌یانه‌وێ بكه‌نه كار و بزنس پشتیوان بن، من خۆم زۆرم حه‌ز لێیه پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه بكه‌م و به‌رده‌وام بم.
كۆتا په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:
هیوادارم هه‌مووان سه‌ركه‌وتوو بن، هیوادارم پێش هه‌موو شتێك خۆشه‌ویستی خۆتان بۆ وڵاته‌كه‌تان به هیچ شتێك نه‌گۆڕنه‌وه، ئه‌ركه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وڵاتی خۆمان وه‌كو دایكی خۆمان خۆشبوێت، بیپارێزن، هه‌م ژینگه‌كه‌ی خۆتان بپارێزن، هه‌م خاكی خۆتان بپارێزن، هه‌م ڕێز له‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه بگرن كه وایان كردووه ئه‌مڕۆ ئێمه لێره بتوانین به ئازادی له كیان و وڵاتێكدا بژین، ڕاسته هه‌موو ئاواته‌كانمان نه‌هاتوونه‌ته دی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین هه‌نگاوی باشتر بهاوێژین، ده‌بێت هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین، هه‌ر یه‌كێك له ئێوه خۆتان به به‌رپرس بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به یه‌كه‌وه ئه‌م وڵاته ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتری بكه‌ین، من سووپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م، هیوادارم له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌شدار بن، ده‌نگیش به‌و لایه‌نه بده‌ن كه ئێوه خۆتان قه‌ناعه‌تتان پێ هه‌یه كه خزمه‌تی وڵاته‌كه ده‌كات.
یادگار فایه‌ق: به‌ناوی ئێوه‌شه‌وه زۆر زۆر سوپاسی كاك مه‌سروور بارزانی، جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه له دیداری یه‌كه‌م تاون هۆڵ، كە مۆدێلێكی جوان و جیاواز بوو، ئاماده‌بوو، سووپاسی هه‌ماهه‌نگییان ده‌كه‌م، به‌و هیوایه‌ی كه كۆتا دیدار نه‌بێت كه له نزیكه‌وه به‌رپرسه باڵاكانمان، به‌بێ بوونی هیچ په‌رده و به‌ربه‌ستێك، ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن به كه‌سانی به‌رپرس، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه، زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م، كه له شاره جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتبوون، سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاومان هاتن، من ده‌ڵێم تا دیدارێكی تر ئێوه و ته‌واوی كوردستان له ئه‌مانه‌تی خوادا بن.
سەرۆکی حکوومەت:
زۆر سوپاستان دەکەم