كچانی كورد، دوای چه‌ند ساڵ له هاتنی سۆشیاڵ میدیا كه به ناو و وێنه‌ی خواستراوه‌كه خۆیان ده‌ناساند، بڕیاریاندا ئیتر هه‌رچی كۆته بیشكێنن و ئازا و ئازادانه خۆیان بناسێنن.
له ڕێی هاشتاگی #Kurdistanwomenpower كچانی كوردستان بڕیاریان داوه، جارێكی تر خۆیان نه‌شارنه‌وه، به‌ڵكوو وێنه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه و هه‌ڵمه‌تێك به ناوی "ئیتر ناترسین" به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش هه‌زاران كچی باشووری كوردستان و پارچه‌كانی تر به‌شدارییان تێدا كردووه.
دروشمی هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتییه له: ئێمەی كچان و ژنانی كوردستان. ئیتر ناترسین. چیتر لە خەمی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەكانمان نین. ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە خۆمان ھەیە. ناترسین لەو ھەڕەشانەی كە لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە پێمان دەگات. چیتر ئێمە لەترسی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەكانمان خۆمان ناشارینەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: تۆی كچ و ژن. گەر لەگەڵ ئەم پەیامەی مندایت. ئەوا وێنەیەكی خۆت بە پەبلیك لە فەیسبووكی خۆت دابنێ و ئەم نوسراو ھاشتاگە لەگەڵی دابنێ.