فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌ت، نامیلكه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆی به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی بڵاو كرده‌وه كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، كه ورده‌كاریی كاره‌كانی ته‌مه‌نی حكوومه‌ته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نامیلكه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بڵاو كرده‌وه كه له سێ به‌ش پێكهاتووه.
هه‌نگاوه گرنگه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خراوه‌ته‌روو
روون كراوه‌ته‌وه، "خه‌رجی و داهات، چاكسازی و ده‌ستكه‌وتی وه‌زاره‌ته‌كان" له به‌شی خه‌رجی و داهات، هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجی و داهات به‌شێوه‌یه‌كی روون بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا كراوه كه حكوومه‌ت خه‌رجی چه‌نده و داهاتی چه‌نده.
هه‌روه‌ها له به‌شی "چاكسازی"دا ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كراوه كه چاكسازی له خه‌رجیی پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌روه‌ها له سیستمی باج له‌گه‌ڵ گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی له بواری باج كراوه. پاشان هه‌نگاوه گرنگه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خراوه‌ته‌روو.
هاوكات له به‌شی سێیه‌مدا "ده‌ستكه‌وتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م" ئاماژه‌ی پێ دراوه كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆ، وه‌زاره‌ته‌كان چی‌یان كردووه.