بڕیاره رۆژی سێشه‌می داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆ ببنه‌وه و كۆشكی سپیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردان ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی رێكخستنه‌وه و به‌هێزكردنی ناتۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ئادار/مارس ئاژانسی هه‌واڵی "AP" رای گه‌یاندووه، رۆژی سێشه‌م دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نجێلا مێركل له واشنتن كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیاره له‌سه‌رر چۆنیه‌تیی به‌هێزكردنی ناتۆ و ئاشتی له ئۆكرانیا گفتوگۆ بكه‌ن.
كۆشكی سپی رۆژی هه‌ینی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌مدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌هێزكردن و رێكخستنه‌وه‌ی ناتۆ و هاوكارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ ئۆكرانیا ده‌كرێت.
شان سپایر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رای گه‌یاند، هه‌ردوولا ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا رازی بوون به‌و كۆبوونه‌وه‌یه و بڕیاره رۆژی سێشه‌م 14ی ئادار/مارس له واشنتن ئه‌و دیداره ئه‌نجام بدرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بڕیاره له كۆبوونهوهكودا دۆناڵد تره‌مپ داوا له مێركل بكات وڵاته‌كه‌ی بودجه‌ی زیاتر بۆ بووژانه‌وه‌ی ناتۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به نموونه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی تری ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا.