لە كاتژمێر
شەشی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمم، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشەكانیان درێژە پێدا بۆ سەر چەكدارانی
داعش لە چوارچێوەی ڕزگار كردنەوەی شاری موسڵ بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری چەكداران كوژراون
.
سەرچاوەیەك
لە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ "وشە" ڕایگەیاند " لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆ
زیاتر لە 124 تەرمی چەكداران لە ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگەیە و هێشتا گەڕان و پشكنینیش
لەم گوندانە بەردەوامە كە ئازاد كراون ".
ئەم
سەرچاوەیە كە نەی ویست ناوی بهێنرێت دەڵێت " لە میحوەری ناوەران چەكدارێكی زۆری
داعش كوژراون كە زۆر هەوڵی بەر گریان ئەدا و نزیكەی 40 تەرم لەم میحوەرە دۆزراوەتەوە
كە ئەمڕۆ پێنج گوند لەم سنورە ڕزگار كراون ".
سەرچاوەکە
ئاشكرای دەكات كە كوژراوی چەكدارانی داعش لەمە زیاترە بەڵام بەشێكیان خۆیان تەقاندەوە
كە پێنج ئۆتۆمبێل بوو و هەندێكیشیان لەكاتی بۆردومانەكانی فڕۆكەی هاوپەیمانان پارچە
پارچە بوونە بۆیە تەنها چەند پارچەیەكی بچوكیان لێماوەتەوە ناتوانرێت بزانرێت چەند
كەسن .
ئۆپەراسیۆنی
كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لە بەرەبەیانی 17 ئۆكتۆبەر بە فەرماندەی مەسعود بارزانی
فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستی پێكرد لە ئێستادا ڕووبەرێكی بەرفراوان
لەم سنورە ڕزگار كراوە .