له رووداوێكی مێژوویدا، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مۆڵه‌تی داوه، یه‌كه‌مین ڤاكسین دژی مه‌لاریا بۆ منداڵان له ئه‌فریقای باشووری بیابانی گه‌وره بلاو ببێته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه زۆرترین مه‌ترسیی مه‌لاریای له‌سه‌ره كه ساڵانه هه‌زاران منداڵ به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه تیدرۆس ئه‌دهانۆم له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه شه‌وی رابردوو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤاكسینی مه‌لاریا كه منداڵانی دنیا ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ئێسته به‌رده‌سته.
روونی كردووه‌ته‌وه كه به‌رهه‌مێنانی ئه‌و ڤاكسینه، گه‌شه‌یه‌كی زانستییه بۆ ته‌ندروستیی منداڵان و له‌ناوبردنی مه‌لاریا كه به‌هۆیه‌وه ساڵانه هه‌زاران منداڵ له ئه‌فریقا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی گوتووه، وێڕای ئه‌و ڤاكسینه كه كوتانی بۆ منداڵان زۆر گرنگه، هاوكات له‌گه‌ڵیدا ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار بهێنرێن كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له دنیادا هه‌یه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه، چونكه به به‌كارهێنانیان، هه‌زاران رۆح ساڵانه له مردن رزگار ده‌كرێن.
ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌م هێنراوه به‌ناوی "ئار تی ئێس، ئێس"ـه و كوتانی منداڵان پێی زۆر گرنگه و له مردن رزگاریان ده‌كات. ئه‌وه له‌كاتێكدا ساڵانه له ئه‌فریقا، 260 هه‌زار منداڵی پێنج ساڵی و به‌ره‌و سه‌ره‌وه، به‌هۆی نه‌خۆشیی مه‌لاریاوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.