خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بە نووسەرێكی ئەفریقی درا

:: PM:03:26:07/10/2021 ‌
رۆماننووسێكی ئەفریقی لە تانزانیا، بۆ ئەمساڵ بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی. ئەو كۆمەڵێك رۆمانی بەناوبانگی هەیە و بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت.

عەبدولڕەزاق گورنا  كە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2021ی پێ بەخشراوە. ئەو لە بەریتانیا دەژیت و بە گشتی خاوەنی 10 رۆمانە، كۆمەڵێك چیرۆكی لە ژێر ناوی "دایكم لە كێڵگەیەكی ئەفریقا دەژیت" بڵاو كردووەتەوە.

رۆمانی "بەهەشت" لە گرنگترین بەرهەمەكانی ئەو نووسەرەیە


رۆمانی "بەهەشت" لە گرنگترین بەرهەمەكانی ئەو نووسەرەیە، لە ساڵی 1994 بە هۆی ئەم رۆمانەوە، خەڵاتی بوكری وەرگرتووە. رۆمانی "پەرت" كە لە ساڵی 2005 نووسراوە، لەگەڵ رۆمانی "كەنار دەریا" كە لە ساڵی 2005 نووسیویەتی، بەشێكی تر لە رۆمانە بەناوبانگەكانی ئەون.

بەگوێرەی شەفەقنا "ژیانی دوای مەرگ" كە رۆمانێكی تری گورنایە و لە ساڵی 2020 نووسراوە، ئەم رۆمانە هۆكار بوو لەوەی نووسەرەكە ناوی بچێتە لیستی كاندیدەكانی جۆرج ئۆرێلەوە.

جێی باسە لە ساڵی 2020 نووسەرێكی ئەمەریكی بە ناوی گلیك نۆبڵ، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بەدەست هێنابوو.




وشە - سلێمان تاشان