كه‌ڤه‌رێكی ئایفۆن به‌ نرخی حه‌وت مۆبایلی ئایفۆن

كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسایی، هه‌ستاوه‌ به‌ دیزانكردن و خستنه‌ بازاڕی كه‌ڤه‌رێكی تایبه‌ت به‌ مۆبایلی جۆری ئایفۆن، كه‌ نرخی یه‌ك دانه‌ی هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ نرخی حه‌وت دانه‌ی ئه‌و مۆبایله‌ی بۆی دروست كراوه‌.

پێگه‌ی "Theverge"ی تایبه‌ت به‌ ته‌كنه‌لۆجیا، دوێنێ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای كویس فۆیتۆن، هه‌ستاوه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌ڤه‌رێكی گرانبه‌های مۆبایل كه‌ به‌ زێڕ رووپۆش كراوه‌ و گۆشه‌كانی هه‌ر چوار لای به‌ ماده‌یه‌كی زۆر ره‌ق دروست كراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی قوفڵێكی تایبه‌تیشی هه‌یه‌.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌ڤه‌ره‌ی كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه‌ دروستی كردووه‌، تایبه‌ته‌ به‌ مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵه‌س، نرخه‌كه‌شی له‌نێوان هه‌زار و 180 دۆلار تا پێنج هه‌زار و 500 دۆلاردا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی


PM:03:15:11/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌