فه‌یسبووك: كێشه‌كانی ئینستاگرام و ماسنجه‌ر به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر كران

:: PM:03:56:09/10/2021 ‌

كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ نۆی ئۆكتۆبه‌ر، كێشه‌كانی ئینستاگرام و ماسنجه‌ر و واتسئاپ به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر كران. به‌شێوه‌یه‌كیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین دووباره‌ دووچاری ئه‌م وه‌ستانه‌ له‌ناكاوه‌ نه‌بین و سیستمه‌كانیان باشتر بكه‌ین.

ماڵپه‌ڕی ''theverge'' ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ زاری مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌یسبووك ئاشكرا كراوه‌، ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك به‌ تۆڕه‌ پێوه‌ندیداره‌كانیه‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه‌ و به‌كارهێنه‌رانی بێ دوودڵی ده‌توانن به‌كاری بهێنن بۆ كاره‌كانیان. مارك ئه‌وه‌یشی گوت كه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌م وه‌ستانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌مان و كۆمپانیاكانی دنیایش كه‌ پشتیان به‌ فه‌یسبووك به‌ستووه‌ زیان نه‌كه‌ن.

فەیسبووک ڕای گەیاند کە ئێستە هەموو کێشەکان چارەسەر کراون

دوێنێ هه‌ینی هه‌شتی ئۆكتۆبه‌ر، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی ''باكئه‌پ''كردنی فه‌یسبووك و ئه‌و تۆڕانه‌ی پێوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌یه‌ وه‌ستان، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و ''باكئه‌پ'' بوو، به‌مه‌یش تۆڕه‌كان كه‌وتنه‌وه‌ كار بێ ئه‌وه‌ی زیانی ئابووری بگه‌یه‌نێت، ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه‌ وایكرد كێشه‌كانی فه‌یسبووك و ته‌واوی تۆڕه‌كانی به‌ ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن.

فه‌یسبووك بریتییه‌ له‌ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه‌ نزیكه‌ی سێ ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ چواری شوباتی 2004دا، له‌ كالیفۆرنیا له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه‌ ئێسته‌ خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن. له‌ چواری ئۆكتۆبه‌ر له‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌ بۆ 11ی شه‌و وه‌ستا، نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دۆلار زیان به‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك و یه‌ك ملیار دۆلار زیانی به‌ دنیا گه‌یاند.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان