جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگترین داتاكانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێنج هه‌زار و 88 مامۆستای گرێبه‌ست كراون به هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی ئۆكتۆبه‌ر، د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌ت له ڤیدیۆیه‌كدا كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا، زیاتر له چوار ملیۆن دۆلار بۆ خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده خه‌رج كراوه و پێنج هه‌زار و 88 مامۆستای گرێبه‌ست كراون به هه‌میشه‌یی.
هه‌روه‌ها گوتی، له سێكته‌ری كاره‌بادا 215 ملیۆن دۆلار بۆ 32 پڕۆژه‌ی كاره‌با خه‌رج كراوه كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌عات پێدانی كاره‌با زیادی كردووه.
د. جووتیار ده‌ڵێ، ئه‌وانه زۆر بهكورتین كه باسی ده‌كرێ، 130 پڕۆژه‌ی شه‌قام و رێگه‌وبان ته‌واو كراون و 63 ملیار دیار بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه خه‌رج كراون.
سه‌رنجتان بخه‌نه سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه.