له گووگڵدا زمانی کوردی ناوەندی بە زیاتر له‌ یەک ملیۆن 244 هەزار پلەی یەکەمی گرت

:: PM:07:52:09/10/2021 ‌
به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، چه‌ندان زانیاریی نوێ له‌سه‌ر زمانی كوردیی ناوه‌ندی و چه‌سپاندنی له‌ به‌شی وه‌رگێڕانی گووگڵ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆى تشرینى یه‌كه‌م، بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین هه‌واڵ له‌سه‌ر زمانی كوردیی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا بەم زووانە کاتی زیادکردنی زمانی کوردیی ناوەندی بڵاو دەکەمەوە".

ئاشكراى كرد، "نوێترین ڕیزبەنده‌كه‌ى له‌ 126 زمان لە کۆمەڵگەی گووگڵ کە کێبڕکێ دەکەن زیاد بووه‌ به‌ جۆرێك داتای زمانی کوردی ناوەندی تاكو ئه‌مڕۆ بە یەک ملیۆن 244 هەزار و 400 پلەی یەکەمی گرتووه‌ لەم مانگەدا، لەگەڵ کێبڕکێی دووەم بە داتایەکی زۆر لە پێشەوە، ڕیزبەندی زمانەکان تاوەکو چوارەم: به‌مشێوه‌یه‌ (کوردی ناوەندی 1,244,400 - داتای زمانی دووەم/292,000 - زمانی سێیەم / 124,000 - زمانی چوارەم /88,900)".

ئاماژه‌ى دا، "بەمزووانە لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی زمانی کوردی ناوەندی کۆدەبمەوە بە ئۆنلاین کە لە نوسینگەی گووگڵ کار دەکات لەگەڵ دوو ئەندازیار. ئه‌وكات زانیارى زیاتر له‌سه‌ر زمانی كوردی ناوه‌ندی و چه‌سپاندنی له‌ به‌شی وه‌رگێڕانی گووگڵ ئاشكرا ده‌كه‌م".

بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جاف له‌ دایكبووی ساڵی 1991، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له‌ زمانی ئینگلیزی له‌ ساڵی 2014، كاریگه‌ر له‌ به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ و گووگڵ كراودسۆرس له‌ عێراقدا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه‌ تا ئێسته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن وشه‌ و ڕسته‌ به‌ زمانی كوردی ناوه‌ندی زیاد كردووه‌ بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی كۆمپانیای گووگڵ، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكه‌وێته‌ كار.




وشە - محەمەد میران