لاوازیی كتوپڕی دەستەكان حاڵەتێكی نیگەرانكەرە، جیا لەوەی كار دەكاتە سەر ژیانت، دەكرێ ئاماژەیەك بێت بۆ سەكتەی مێشك یان حاڵەتی تری نەخۆشی، پێویستە ئەو حاڵەتە چارەسەری بۆ بكرێت، بەڵام ئەگەر فەرامۆش كرا، پەرە دەستێنێت، جیا لە پەرەسەندنی ئەو حاڵەتە نەخۆشییەی دروستی كردووە.، لە هۆكارەكانی:
*نەخۆشی تونێلی مەچەكی، كە هۆكارێكی بڵاوی لاوازیی دەستەكان و هەستكردنە بە ئازاریان، بەهۆی زۆر نووسین لەسەر كۆمپیۆتەر و ئامێری چاپكردن دروست دەبێت بەهۆی هەوكردنی ناوەوەی مەچەك، ئەو هەوكردنەیش پەستان دەخاتە سەر هەستە دەمارەكانی بەو تونیلەدا بەرەو باسك تێپەڕ دەبن، ئەوە ئازار و لاوازی دەست دروست دەكات، دەكرێ ئەگەر چارەسەر نەكرێت، ئازارەكە بگاتە شان، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.
نەخۆشی شەكرە دەبێتە هۆی تێكچوونی دەمارەكان، زۆرجاریش كار لە دەست و پێ دەكات
*پەستان بۆ سەر دەمارەكانی مل، واتە بوونی پەستان لەسەر هەستە دەمارەكانی ناوچەی مل، لەوانەیش بەهۆی چوونە ناو تەمەن و گۆڕانكاری لە بڕبڕەی پشت، یان بەركەوتن و خلیسكانی كركڕاگەی نێوان بڕبڕەكان، ئێشێك دروست دەكات لە ملەوە بەرەو باسك.
*نەخۆشی شەكرە، یەكێك لە كاریگەرییەكانی ئەو نەخۆشییە تێكچوونی دەمارەكانە، زۆرجاریش كار لە دەست و پێ دەكات.
*هەوكردنی جومگە، حاڵەتێكە دەبێتە هۆی ئاوسان و ئازاری جومگە و رەنگە ببێتە هۆی لاوازیی و بەزەحمەتكەوتنی جووڵەی دەست، بەتایبەتی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگە، ئەگەر چارەسەر نەكرێت، دۆخەكە خراپتر دەبێت.
*رەقبوونی جیاواز، كە كار لە كۆئەندامی ناوەندی دەمار دەكات، هۆكارەكەی دیار نییە، بەڵام زانایان بە نەخۆشی بەرگری لەشی دەبەستنەوە، كاتێك بەرگری لەش هێرش دەكاتە سەر پەردەی هەستەی دەمارەكان.
*سەكتەی مێشك، بەهۆی تەسكبوونەوە و داخرانی لوولە خوێنەكانی مێشك روو دەدات یان تەقینیان، دەكرێ لاوازی و سڕبوونی باسك و دەست و دەموچاو، بەتایبەتی لە بەشێكی لەش دروست بكات.