ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به ڤێرژنی نوێی ئایفۆن كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی ده‌ری ده‌كات، دوور بن له ڕاستی، چونكه ده‌نگۆیه‌كی تر بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، ئایفۆن 8 بوونی نییه.
بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ر، وه‌ك ساڵانی پێشوو، ڤێرژنی نوێی مۆبایله‌كه‌ی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه نوێیه‌كان، ناوی "ئایفۆن 8" نابێت، به‌ڵكوو به‌بۆنه‌ی ده‌هه‌مین ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڤێرژنی ئایفۆنه‌وه، ناوی لێ ده‌نێت "iPhone Edition" كه وه‌ك كۆكراوه‌ی هه‌موو نوێكارییه‌كانی ئه‌پڵ ده‌بێ.
له‌م ئایفۆنه‌دا، جگه له لۆگۆی ئه‌پل، هێمایه‌كی بازرگانیی تریشی له‌سه‌ر ده‌بێت كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه "باشترین به‌رهه‌مه" تا ئێسته بڵاویان كردبێته‌وه.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن، جگه له‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشكه‌وتوو ده‌بێت، نرخیشی به‌رزتر ده‌بێت له‌وانی پێش خۆی و له سنووری هه‌زار دۆلار ده‌بێت.