سوپای توركیا ڕای دەگەیەنێ كە لە كردەوەگەلێكدا بۆ سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، سێ كەسیان شەهید كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی "ئەنادۆڵو"ی توركی لە زاری سوپای وڵاتەكەیەوە دەستی كەوتووە، سەعات 16:13 تا 18:42ی دوێنێ چوارشەم، كردەوەگەلی ئاسمانی لە شارەدێی "چوكورجە" سەر بە پارێزگای "هەكاری" بۆ سەر گەریكلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەنجام دراوە و 11 شوێنیان كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ گەریلا شەهید بوون.
ئاماژە بەوەش دەكات هەر دوێنێ لە سەعات 17:44 تا 20:10 هێرشێكی ئاسمانی تریان بۆ سەر پەكەكە كردووە و حەوت شوێنیان كردووەتە ئامانج.
جێی ئاماژەیە، تا ئێستە میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هیچ وردەكارییەكانیان لەسەر ئەو هێرشانە بڵاو نەكردووەتەوە.
وشە/ كوردۆ شابان