زۆربه‌ی جار میوه و سه‌وزه و ئه‌و خۆراكانه‌ی له به‌رده‌ستماندان، نازانین سوودیان چییه و ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئاماده‌كردن له خۆراكدا یان به شه‌ربه‌ت بیخۆینه‌وه سوودی باشی ده‌بێت، بۆ نموونه له خواره‌وه‌دا باسی شه‌ربه‌تێك ده‌كه‌ین كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری و پاككردنه‌وه‌ی گورچیله كار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "شه‌ربه‌تی سه‌وز یان گه‌وھه‌ری سه‌وز، شه‌ربه‌تێكه ئه‌گه‌ر به زێڕ بیكێشی نرخی ھه‌ر كه‌مه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری و پاككردنه‌وه‌ی گورچیله".
ڕوونی كرده‌وه، ڕۆژانه ده‌توانن شه‌ربه‌تێك دروست بكه‌ن له‌مانه یه‌ك لیمۆ به په‌لكه‌وه، یه‌ك سێوی سه‌وز، یه‌ك گێزه‌ر، كه‌مێك كه‌ره‌وز یان مه‌عده‌نووس، یه‌ك پارچه بڕۆكڵی، یه‌ك كه‌وچك چای زه‌نجه‌بیل، چوار په‌رداخ ئاوی تێبكه‌ین له عه‌ساره‌ی بده‌ین و دواتر بیپارزنین، ته‌نیا ئاوه‌كه‌ی بخۆنه‌وه. له به‌یانی تا ئێواره شه‌ربه‌ته‌كه ته‌واو بكه، چۆن ده‌یخۆیته‌وه بیخۆره‌وه ھه‌رچییه‌ك حه‌زت نه‌كرد تێی مه‌كه.
گورچیله ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌یه كه ژه‌هر و ماده‌ی زیانبه‌خش له خوێندا ده‌كاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام زۆركات گورچیله به‌هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و هۆكاری ده‌ره‌كییه‌وه، تووشی هه‌وكردن و ژه‌هراویبوون ده‌بێت، ده‌توانرێ به پێڕه‌وكردنی سیستمی خواردنێكی ته‌ندروست، گورچیله‌كان له نه‌خۆشی بپارێزرێن. یان به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر له هاووڵاتییان به‌هۆی خواردنه قورسه زۆره‌كانه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌یخۆن، ڕێژه‌ی چه‌وری له خوێنیاندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی گیرانی بۆڕییه‌كانی خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤ و سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن بگیرێن و مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك بێت. پزیشكانیش حه‌وت ڕێیان پێشنیاز كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی خوێن له جه‌سته‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه. یه‌ك له ڕێیه گرنك و به سووده‌كان ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تی سه‌وزه.