كاتژمێری هاوینه، یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی له زۆرێك له وڵاتانی دنیا هه‌یه، كه بریتییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین، كاتژمێری فه‌رمیی وڵات یان پارێزگاكه ده‌گۆڕێت و به‌مه‌ش كار و خوێندن و ژیان به گشتی سه‌عاتێك زووتر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
به‌شێك له وڵاتانی دنیا و له نێوانیشیاندا هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند ساڵێكه ئه‌و سیستمه جێبه‌جێ ناكه‌ن و كاتژمێر له زستان و هاویندا هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام له زۆر وڵاتیشدا هێشتا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
نوێترین توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گۆڕینی كاتژمێر له ساڵێكدا دووجار بۆ وه‌رزه‌كانی هاوین و زستان، زیانی هه‌یه و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ به گشتی و نه‌وجه‌وان و منداڵان به تایبه‌ت دروست ده‌كات.
پسپۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و دیارده‌یه جگه له زیانه ته‌ندروستییه‌كان، زیانی بۆ سه‌ر لایه‌نی دارایی‌ش هه‌یه و هاوكات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌ی قوتابییان، كارمه‌ند و كرێكاران كه‌متر ببێته‌وه.
لۆرانس جین و نیكۆڵا زیبارت، توێژه‌رانی زانكۆی كۆرنیل له نیویۆرك له‌وباره‌یه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نن، گۆڕانكاری له سه‌عاته‌كانی خه‌وتنی مرۆڤ، ئه‌گه‌رچی گۆڕانكارییه‌كی بچو‌وكیش بێت، كاریگه‌ریی نه‌رێنی دروست ده‌كات و ژیانی مرۆڤ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ سیستمی كاتژمێری هاوینه رای ده‌گه‌یه‌نن، كه ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌بێته هۆی هاندان و كاركردنی زیاتر.