يه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تیمێكی تایبه‌تی له ئێران هێناوه و به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی تر به‌نیازی هاككرد ن و راكێشانی داتاكانن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" تیمه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی جێی متمانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رقاڵی هاككردنی ئامێره‌كانن. سه‌رۆكی تیمه تایبه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی ناوی "ئاریان له‌تیف حارس"ه.
ئه‌م سیسته‌مه كه ئه‌ندرۆیده زۆر به ئاسانی هاكی ده‌كه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كه‌سه كارمه‌ندی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنی كوردستانه له ھۆبه‌ی داتا، ئه‌م تیمه ناوی نهێنییان "تارمایی" و قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن و له باڵه‌خانه‌ی هاوپه‌یمانی پشت مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ژێر زه‌مینه‌ك، سه‌نته‌ر كۆنتڕۆلیان داناوه.
"وشه" زانیویه‌تی، له رێی به‌رپرسی وێستگه‌كان، ساخته ده‌كه‌ن كه باركۆد راده‌كێشرێت و له‌وێدا ده‌توانرێت ئه‌م سیسته‌مه كه ئه‌ندرۆیده زۆر به ئاسانی هاكی ده‌كه‌ن له رێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه و ژماره و ده‌نگه‌كان ده‌گۆڕن، هه‌روه‌ها ده‌نگدانی تایبه‌تیان كردووه‌ته بنه‌مای ئه‌وه‌ی له چ بنكه‌یه‌ك یه‌كێتی لاوازه، له‌وێ زۆرترین ساخته ئه‌نجام بده‌ن و ئاماده‌كاری ته‌وایان كردووه.
هه‌روه‌ها جگه له ئاریان له‌تیف، كه‌سێكی تر هاوكاری ئاریانه ناوی "ئه‌حمه‌د تاهیر" ه كه ستافێكی شاره‌زای بواری ئای تی ئێرانیان له‌گه‌ڵه.